هەفتەی داهاتوو لوتکەی ئاشتی ئۆکراینا بەڕێوە دەچێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حکومەتی سویسرا ڕایگەیاند، تۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتی ئۆکراینا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا (90) وڵات و ڕێکخراو بەشداریکردنیان دووپات کردووەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (10/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، حکومەتی سویسرا ڕایگەیاند، "بە مەبەستی ڕێگە خۆشکردن و دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ ئۆکراینا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لوتکەی ئاشتی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت، تا ئێستا (90) وڵات و ڕێکخراو خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە".

وەزیری دەرەوەی سویسرا گوتی، "لە لوتکەکەدا گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی ئەو ناوچانەی ناکۆکی زۆریان تێدایە و نیگەرانی نێودەوڵەتیان هەیە، پێویستی ئاسایشی خۆراک، ئاسایشی ناوەکی، زیندانیان و بە دڵنیاییەوە کێشە مرۆییەکان تەوەرە گرنگەکان دەبن".

تا ئێستا ڕووسیا بانگهێشت نەکراوە بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوە لوتکەییە و حکومەتی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کۆبوونەوەیەکە نەخشە ڕێگایەکە بۆ بەشداربوونی ئۆکراینا لە پرۆسەی ئاشتی داهاتوودا و بێگومان بی بەشداریکردنی ئێمە کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت".

لەسەر داواکاری سەرۆکی ئۆکراینا سویسرا ئامادەیی دەربڕی بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی ئاشتی ئۆکراینا لەم وڵاتەدا کە بریارە لە ڕۆژانی (15-16) ی حوزەیران بە ئامادەبوونی وڵاتان ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین