لە ساڵيادى داگيركردنى مووسڵ سوودانى پەيامێكى بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (10/ حوزەيران/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق راگەيێندراوێكى لە يادى (10) ساڵەى داگيركردنى مووسڵ لەسەر دەستى رێكخراوى تيرۆرستى داعش بڵاوكردەوە، لە بەشێكى دەڵێت، "بەر لە (10) ساڵ لە دۆخێكى ئاڵۆز گرووپێكى تيرۆرستى داعش تاوانێكى گەورەيان بەرانبەر مووسڵ ئەنجام دا، ترسێكى زۆريان خستە دڵى خەڵكەوە، بۆ ئامانجە بچووكەكانيان."
سوودانى ئاماژە بەوە دەكات لەو قۆناغە خەڵكێكى زۆرى بێتاوان لە هەموو پێكهاتەكانى گەلى عێراق بوونە قوربانى و لە لايەن ئەو گرووپە تيرۆرستييە بە ئامانج گيران.
سەرۆك وەزيرانى عێراق شانازى بەوەش دەكات، كە لەدواى داگيركردنى مووسڵ گەلى عێراق رێزەكانيان يەكخست و لە دەورى هێزە چەكدارەكان كۆبوونەوە، بەخوێن بەرگريان لە ئازادكردنەوەى خاكى وڵاتەكەيان كرد.
محەمەد شياع سوودانى ئاماژە بەوەش دەكات ئەو سەركەوتنە بەسەر داعش تا ئێستا دەستكەوتێكى بەهادارە، جەختكردنەوەشە لەسەر پەيوەندى بەهێزى گەلەكەمان و هاوبەشى مێژووييمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment