ناكۆكى لەنێوان گرووپە شيعەكان سەر هەڵدەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دواى دابەشكردنى پۆستى حكومەتە خۆجێيەكان گرووپە شيعەكان ناكۆكى لەنێوانيبان درووستبووە، شەپۆلێكى ناڕەزايى لە پارێزگاكانى باشوورى عێراق سەرى هەڵداوە، ئەوەش بۆتە هەڕەشەر بۆ سەر حكومەتەكەى محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق، لەو قۆناغەى ئێستا ناڕەزاييەكان لە پارێزگاى موسەنا تەقيوەتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (11/حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (ئەلعەرەب) لە راپۆرتێكدا تيشكى خستۆتە سەر ناڕەزايى پارێزگاكانى باشوور و بە بۆمبى پارێزكاكان ناوى دەبات، كە پێشتر بە بەڕووى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆك وەزيران تەقيەوە و بووە هۆى دەست لە كاركێشانەوەى.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات دانيشتوانى پارێزكاكانى پاشوور تووشى قەيرانى ئابوورى و كۆمەڵايەتى و ژينگەيى بوونە، ئەوەش وادەكات بەردەوام دژى دەسەڵاتدارانى عێراق بووەستنەوە، فاكتەرێكى ديكەش بريتييە لە ناكۆكييەكانى و ململانێ گرووپە شيعەكان لەسەر كۆنتڕۆڵكردنى حكومەتە خۆجييەكانى ئەو پارێزگايانە لەدواى هەڵبژاردنەكەى كۆتايى ساڵى رابردوو، كە لەدواى هەڵبژاردنەكان پارت و گرووپە شيعە ديارەكان پۆستەكانيان لەنێوان خۆيان دابەشكرد، كە زۆربايەيان بە پشكى خۆيان رازى نينە، ئەوەش بۆتە هۆى پەنابردن بۆ تووڕەكردنى شەقام لەدژى نەيارەكانيان.

حەميد ياسرى، فەرماندەى ليواى گرووپى ئەنسارى لە موسەنا داواى باشكردنى دۆخى خزمەتگوزارى و ژيانى لەو پارێزگايە كرد و رێگە لە گەندەڵى بگيرێت، ئەو گرووپە سەر بە مەرجەعى نەجەفن و خاوەن جەماوەرێكى زۆرن لە پارێزگاكانى باشوور، خۆيان بە ئاراستەيەكى نيشتيمانى دەزانن جياواز لە ئاراستەى گرووپەكانى ديكە و رەتى دەكەنەوە لايەنگرى دەرەوە بكەن وەك ئاماژەيەك بۆ ئێران.

لايەنى بەرانبەر بريتييە سەركردايەتى حكومەتى خۆجيى دەكات كە پۆستەكانى دابەشكردووە، موهەند عەتابى، پۆستى پارزگارى موسەناى وەرگرتووە سەر بە رەوتى عەسائيبى ئەهلى حەق و گرووپى بەدرن.

ياسرى داواى گردبوونەوەى جەماوەرى دەكات و بەيانى چوارشەمەى وەك كۆتارۆژ بۆ دەسەڵاتداران داناوە بۆ دوورخستنەەوەى گەندەڵەكان، تۆمەتباريان دەكات بە كردنەوەى نووسينگەى سياسى لەو پارێزگايە بۆ دابەشكردنى بودجەى پڕۆژەكان لەو پارێزگايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین