ئەڵمانیا هەوڵى بونیاتنانەوەى ئۆکراینا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ کۆمپانیا جیاوازەکانی وڵاتەکەى کۆبووەوە و ئاماژەى بەوەکرد، پلانمان هەیە بۆ داهاتوو، داواتان لێ دەکەم داراییەکانیان بۆ بونیاتنانەوەی ئۆکراینا تەرخان بکەن.

ڕۆژی سێشەممە (11/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکان کۆبووەوە، بۆ ئەوەی پارەکانیان بۆ بونیاتنانەوەی ئۆکراینا تەرخان بکەن لە داهاتوودا.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "پێویستە کۆمپانیاکان کەیسێکی بازرگانی پێشکەش بکەن بۆ وەبەرهێنان. ئۆکراینا توانای جیاوازی هەیە لە کەرتەکانی وەک وزەی نوێبووەوە، تەکنەلۆژیای تەندروستی و دەرمانسازی. ئەڵمانیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زیاتر و موشەک و تەقەمەنی دەنێرێت بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانی سوپای ئۆکراینا دژی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکان و ژێرخانە گرنگەکان".

خەمڵاندنەکانی بانکی نێودەوڵەتی ئەوە ئاشکرا دەکەن، "ئۆکراینا لەوانەیە پێویستی بە (500) ملیار دۆلار بێت لە ماوەی (10) ساڵدا، بۆ ئەم مەبەستە ئەڵمانیا کۆنفرانسێکی دەستپێکردووە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ بونیاتنانەوەی ئۆکراینا دوای جەنگ".

سەرۆکی ئۆکراینا و سوپای ئەم وڵاتە بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، "سیستەمی وزەی ڕووسیا پێویستی بە پشتیوانی بەپەلە هەیە. هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا زیانی زۆری بە ژێرخانە گرنگەکانی وڵات گەیاندووە، کارەبا لە سەرانسەری وڵات بڕاوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین