دادگایەکی باڵای کەنەدا لەبارەی کەوتنەخوارەی فڕۆکەکەی ئۆکراینا لە ئێران بڕیار دەدات
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (11/حوزەیران/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، دادگای باڵای ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا رۆژی دووشەممە بڕیاری خۆی لە دۆسیەی سکاڵای 21 بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکەی پی ئێس 752 و پارێزەرەکانیان لە دژی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکراین راگەیاند و تێیدا دەڵێت "هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکراینیا، دەبێت ئەو خێزانانەی، کە ئازیزانیان لە کەوتنەخوارەوەی گەشتی پی ئێس 752 لە ئێران لەدەستداوە، قەرەبوو بکاتەوە".
لە بڕیاری ئەم دادگایەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بەلەبەرچاوگرتنی هێرشە مووشەکییەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئۆکراینی رێوشوێنی پێویست بە پشتبەستن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی نەگرتۆتەبەر و لەم بارەوە کەمتەرخەم بووە.
کۆمەڵەی بنەماڵەکانی قوربانیانی گەشتی پی ئێس 752 لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەم بڕیارە رایگەیاند: "ئەم بڕیارە ئەو بەرپرسیارێتییەی کە سوپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە لە ئەستۆیانە، پێشێل یان کەم ناکاتە بەڵکو جەختی لەسەر دەکاتەوە".
گەشتی 752ی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا، بەرەبەیانی 8ی مانگی یەکی 2020 لەماوەیەکی کەم لەفڕینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران بە دوو مووشەکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران کرایەئامانج و خرایەخوارەوە و سەرجەم 176 سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.
کۆماری ئیسلامی دوای چەند رۆژێک لە شاردنەوە و لێدوانی دژبەیەک و دوور لە راستی، دواجار دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران، ئەم فڕۆکە مەدەنیەی کردووەتە ئامانج، بەڵام هۆکاری "هەڵەی مرۆیی" بووە. هەر ئەوکات ئۆکراینیا، کەنەدا و بەشێک لە چاودێران باس لەوە دەکەن، کە ئەوان ئەم بانگەشەیە قبووڵ ناکەن و حکومەتی ئێران هەوڵی پەردەپۆش کردنی هۆکارە سەرەکی ئەم رووداوە دەدات.
سەرچاوە: رادیۆفەردا
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment