پەیمانی هاوکاری هەمەلایەنەی نوێی نێوان رووسیا و ئێران راگیرا
نوچەنێت
رۆژی سێشەممە (11/حوزەیران/2024) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی هەواڵنێری رۆیتەرز، زەمیر کابلوف، بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: ئەمە بڕیارێکی ستراتیژی سەرکردایەتی هەردوو وڵاتە. ئەم پرۆسەیە بە هۆی ئەو گرفتانەی کە هاوبەشە ئێرانییەکە رووبەڕووی بووەتەوە راگیرا.
کابلوف دەڵێت، هیچ گومانم نییە لەوەی کە دەقی رێککەوتنەکە، رێککەوتنی لەسەر دەکرێت و دوای ئەوە سەرۆکانی هەردوو وڵات کات و شوێنی واژۆکردنی دیاری دەکەن.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ 2024 رایگەیاند: وڵاتەکەی "بەڕاستی هیوادارە هەرچییەک لە پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئێران لە ماوەی ساڵی 2024 بنیات نرا بەردەوام دەبێت".
لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە "لەم بابەتەدا هیچ گومانێکم نییە، چونکە هەر کارێک ئەنجام دەدەین لە ئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەشدایە".
پۆتین هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی (سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران) بە جێی متمانە و پراکتیکی ناوبرد و گوتی "دەمەوێت بڵێم لەگەڵ رەئیسی پەیوەندییەکی بازرگانی زۆر باش و کارامە و متمانەپێکراومان هەبوو".
ئیبراهیم رەئیسی، رۆژی یەکشەممە 19ی مانگی رابردوو، لەگەڵ شاندەکەی کە پێکهاتبوون لە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، محەمەدعەلی ئال-هاشم، نوێنەری عەلی خامنەیی لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات و مالک رەحمەتی، پارێزگاری ئەم پارێزگایە، لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە: العربیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment