ڕووسیا وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان هێشتا ئامادەی گفتوگۆ کردنە لەگەڵ ئەمەریکا، بە تووندی وەڵاممان دەبێت بۆ ڕووبەڕوونەوەى سزاکانی ئەمەریکا بەرانبەر وڵاتەکەمان.

ڕۆژی پێنجشەممە (13/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتۆن باسی لەوە کرد، "کاردانەوەمان دەبێت دژی هەر هەنگاوێکی نەرێنی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەمان".

ئەنتۆنۆڤ جەختی لەوەش کردەوە، "ڕووسیا ئامانجی ئەوە نییە ببێتە هاوبەشێکی ئەمەریکا، بەڵام ڕێگە دەدەین بۆ گفتوگۆی ڕاستگۆیانە و ڕاشکاوانە ئەنجام بدرێت بۆ گەیاندنی پەیام و ئامانجمان. ئێمە وەڵامی گونجاومان دەبێت و بڕیار دەدەین بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوانەی لەلایەن واشنتۆنەوە دژی وڵاتەکەمان دەکرێت".

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "وەک هەمیشە لە حالەتی سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتەکەماندا، ئێمە وەڵامی تووندمان هەبووە لە مەودوا لە بۆرسەی مۆسکۆدا بازرگانی بە دۆلار و یۆرۆ ڕادەگرین".

گوتەکانی باڵیۆزەکە دوای ئەمە هات پێشتر واشنتۆن سزای زیاتری بەسەر مۆسکۆدا سەپاند دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان بۆ سەر ئۆکراینا. لە دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن سزای سەپاندووە بەسەر زیاتر لە (4) هەزار کۆمپانیای ڕووسیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین