هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین یەکلایی بووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، داوای ئاگربەست بۆ فەلەستین دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە (13/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "ڕێگریکردن لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس پێویستییەکی گرنگە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیادکردنی ناکۆکییەکانە لە ناوچەکەدا".

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، "هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی وڵاتان پێویستە کاری لە پێشینە بن لە بەرانبەر پرسەکەدا و بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی ناوچەکە، پشتیوانی عێراقی بۆ ئاگربەست دووپاتکردەوە".

فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردەوە، "عێراق بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان. گرژی، ململانێ و جەنگ بوونی هەیە لە ناوچەکەدا، دۆزینەوەی چارەسەر، ڕاوێژ و دیالۆگ پێویستی گرنگن لە ئێستادا".

وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و گوتی، "داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەین، نیگەرانین لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی فراوانبوونی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین