بانکی جیهانی پێشبینی کەمبوونەوەی گەشەی ئابووریی ئێران دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (12/حوزەیران/2024) ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بانکی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، کە رۆژی چوارشەممە بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکات، کە گەشەی تێکڕای بەرهەمی نەپاڵێوراوی ناوخۆیی ئێران لە ساڵانی داهاتوودا کەم ببێتەوە. بەم پێیە گەشەی تێکڕای بەرهەمی نەپاڵێوراوی ناوخۆیی ئێران، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2024 و نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بۆ 3.2% دادەبەزێت. لە کاتێکدا پێشتر وا خەمڵێندرا، ئەم بڕە لە یەک ساڵی رابردوو نزیکەی 5% بووە.
بانکی نێودەوڵەتی هەروەها پێشبینی ئەوە دەکات، کە ئابووری ئێران لە ساڵانی دواتریشدا رووبەڕووی گەشەی کەمتر دەبێتەوە و لە نیوەی دووەمی 2025 و نیوەی یەکەمی 2026دا رێژەی گەشە بۆ 2.7% و ساڵی دواتر بۆ 2.4% دابەزێت.
ئابووری ئێران لە ساڵی 2018 بەم لاوە، رووبەڕووی دابەزینی گەشەی تێکڕای بەرهەمی نەپاڵێوراوی ناوخۆیی بووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە بە پێی داتاکانی بانکی جیهانی، ئابووری ئێران لە ساڵی 1982دا گەیشتە بەرزترین ئاستی گەشی خۆی، واتە لە سەدا 23.2، بەڵام دوای ئەوە جگە لە ساڵی 1990 نەیتوانیوە بگاتە گەشەی زیاتر لە 10٪.
گەشەی بەرهەمی نەپاڵێوراوی نیشتمانی لە ئابووری ئێران، پەیوەستە بە داهاتی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام ئەم داهاتانە لە داهاتوودا رەوتی دابەزینی دەبێت. بانکی نێودەوڵەتی هۆکاری خەمڵاندنی گەشەی ئابووری 5٪ ئەمساڵ بە بەخشینی ئێران لە رێککەوتنی "ئۆپێک" بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت دەزانێت.
بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، گەشەی ئابووریی جیهان لە ساڵانی داهاتوو، نزیکەی 2.7% مەزەندە دەکرێ و لە نێو وڵاتانی ناوچەکە، لوبنان خراپترین دۆخی هەیە. دوای لوبنان، سووریا و یەمەن کەمترین رێژەی گەشەی ئابوورییان هەیە.
سەرچاوە: العربیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment