سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی پێنج ساڵی دەسەڵاتیدا وەرگێڕان

نوچە نێت

وەگێرانى: سنور یاسین

کاتێک سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو لە (2019) هەمووان دڵنیا بوون کە ئەزموونی سیاسی زۆری هەیە و بێگومان بوون لەوەی دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر، دیپلۆماسییانە و سیاسییانە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەڕێوە ببات و هەمووان بە گەشبینییەوە چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتوویان دەکرد. چاوەڕوانییەکان زۆر زیاتر بوون بۆ هەنگاوەکانی سەرۆک، بە تایبەت دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆمی (2017) ڕووبەڕووی سەختی زیاتر و ناکۆکی جۆراوجۆر بووەوە لە بواری پەیوەندییەکان، ڕاستییەکان ئەوەی سەلماند کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاڵۆزی زۆری چارەسەر کرد و بووە چارەسەرکەری پەیوەندییە ئاڵۆزەکان و هەموو ئەو ئاستەنگانەی تێپەڕاند کە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە بینیبووی لە ڕابردوودا و دەهاتنە ئاراوە لە ماوەی پێنج ساڵی دەسەڵاتیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ئاڵۆزی و سەختییەکان

ئاشکرایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی بەردەوام ڕووبەڕووی ناجێگیری و بەرەنگاری سەخت دەبێتەوە، بەڵام ئەم ئاڵۆزی و سەختییانە بۆ هەرێمی کوردستان زۆر زیاتر بوون چونکە یەکگرتوویی و یەکریزی لە نیوان لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆ لاواز بوو، هەولێر و بەغدا ناکۆکی لە نێوانیاندا هەبوو، ئاستەنگی هەرێمی و جیهانی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەکرایەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە ستایش کراوە بە گرتنە بەری ڕێبازێکی ژیرانە و سەرکردایەتیکردنێک کە جێگای ڕازیبوونی هەموو لایەنەکان بێت و مامەڵەیەکی بێ جیاوازی بکات بۆ ڕازیکردنی و کۆکرنەوە و بیر و باوەڕە جیاوازەکان. بڕیاردان لە کاتی سەخت و پێویست بووەتە کاری لە پێشینەی سەرۆک و دوای پێنج ساڵ هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی سەرۆک ئاڵۆزییەکانی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا چووە قۆناغێکی ترەوە و ئاراستەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی کە بێگومان بەبێ هەوڵدان و کاری بەردەوام بۆی بەدەستهێنانی کارێکی ئاسان نەبوو.

دوای تەواو کردنی ئەرکی پێنج ساڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکانی سەرۆک تا دێت زیاتر دەردەکەون و ئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک باشتر ڕوون دەبێتەوە، لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەشدا هەرێمی کوردستان بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، گرژییە ناوخۆییەکان کەمتر بوونەتەوە و پاڵپشتی، پشتگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ سەرۆک بەردەوام زیاتر دەبن.

بە بەکارهێنانی سیاسەتی زیرەکی و دیپلۆماسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانی سەرکەوتووانە داکۆکیکردن، یەکگرتوویی زیاتر بکات لە ناوخۆ و لە دەرەوەشدا و ناکۆکییەکان کەم بوونەوەی بەرچاو بە خۆیانەوە ببینن. ئێستا هەڵوێستی لایەنە جیاوازەکان هاوسەنگتر و نەرمتر بووە و گفتوگۆ و دیالۆگ زیاتر بوون بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

دەرکەوتنی ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان

گۆڕانکارییەکان زیاتر و زیاتر دەردەکەون بۆ هەوڵ و تێکۆشانەکانی ڕابردوو و ماوەی ئەم پێنج ساڵەی ئەرکی سەرۆک، ستراتیژیەتی سەرکەوتووانەی حوکمڕانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووەتە بینینی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، کاربەدەستان، لایەنەکان و هەموو کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. هاووڵاتیان بەردەوام باس لە گرنگی هەماهەنگی ناوخۆیی دەکەنەوە، کارکردنی زیاتر بۆیان و چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا داواکاری سەرەکی و لە پێشینەیانە، بەڵام ڕاستییەکان ناشارنەوە و بەردەوام باس لە گۆڕانکارییەکان دەکەن لە ئێستا و ڕابردوودا. هەرێمی کوردستان تووندوتیژی، ئاڵۆزی و ناکۆکی مێژووی بەخۆیەوە بینیوە، یەکریزی، یەکگرتووی، لێبووردەیی، دیالۆگ، ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان تەنیا ڕێگەن بۆ گرتنەبەر لە پیناو چارەسەرکردن و کۆتایی هێنانیان. 

توندوتیژی و بوونی ناکۆکی لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بوونی هەبوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاری جدی و زیاتری کرد بۆ ئەم پرسە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردەوە لە پێناو یەکریزی، جێبەجێکردنی پلانەکان، بەهێزکردنی هەماهەنگی و بەکارهێنانی سیاسەتی هاوسەنگ لە نێوان لایەنەکاندا. 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە عێراق برەو بە پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پێناو خۆشگوزەرانی و دابینکردنی مافی هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی، سیستەمی حوکمڕانی ڕژێمی بەعس کۆتایی هاتووە و پێویستە مامەڵەی جیاواز و ئەرێنی لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە کە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگی و ناکۆکی زۆر بووەتەوە لە ڕابردوودا، بەڵام ئامانجی گرنگ و تێگەیشتنی بنچینەیی و دیالۆگی بەردەوام دەتوانن هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەوانەی لە ڕابردوودا ڕوویان داوە، پێویستە پلانەکان شێوەیەکی کرداری بەخۆیانەوە ببینن و هەموو ئاستەنگەکان نەمێنن و کۆتاییان پێ بێت.

بە بڕوای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسەنگانە مامەڵەکردن بەکارهێنانی سیاسەتی نەرم ئەنجامی ئەرێنییان هەیە، سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێویستە هەڵسەنگاندنی چالاکانە و بەرچاوی بۆ بکرێت چونکە چەند تیۆر و کرداری جیاواز بەکارهێندراوە کە هۆکاری سەرکەوتن بوون لەم بوارەدا.

کۆتایی

شاراوە نییە هەرێمی کوردستان بە دۆخی سەختی جوگرافی، ناکۆکی و ئاڵۆزی بەردەوامی ناوخۆی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولیر و بەغدا، تەنانەت دەرەکیشدا تێپەڕیوە، بەڵام هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و هەوڵدان بۆ گۆڕینیان بەرەو ئاراستەی باشترکردن دەتوانن ڕێگەچارەی گونجاو بن و ئەنجامی سەرکەوتوویان هەبێت.

ئەگەر بەردەوام سەرنج بخەینە سەر لێدوان، وتار، کۆبوونەوە جیاوازەکان و سیاسەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بەڵێ هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ و تەگەرە بووەتەوە کە کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن لە بەرەو پێشچوون و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆیە پێویستە هەنگاوەکان بۆ چارەسەر کردنیان زیاتر بکرێن و هاوکاری و هەماهەنگی لایەنەکان پەرەی پێبدرێت. تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوە ڕوون دەکاتەوە تەنیا یەک ڕەهەندی سیاسی نییە بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کۆسپانەی ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە لە هەموو لایەکەوە، بەڵکو چارەسەری جیاواز هەن تەنیا پێویستە درکیان پێ بکرێت، هەنگاویان بۆ بندرێت و لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوام هەبێت.

سەرچاوە: ماڵپەڕی شەفەق نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین