لە عێراق زۆرترین رۆژنامەنووس بۆتە قوربانى
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (15/حوزەیران/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، فازڵ عەزاوى رایگەیاند، پێشێلکارى رۆژنامەنووسان لە عێراق چەندین جۆرى هەیە، لەوانە دەرکردنى بەزۆ و راپێچکردنیان بۆ دادگا و ترساندن و رێگرى لە تۆماکردنى ڤیدیۆ و شکاندنى ئامێرى رۆژنامەوانى و چەندین پێشێلکارى دیکە تۆمارکراوە.
سەبارەت بە پلەبەندى عێراق لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان لە کۆى (180) وڵات لە جیهاندا عێراق بۆ ئەمساڵ لە پلەى (169) دایە، ئەوەش لە کاتێدایە لە ساڵى رابردوو لە پلەى (167) بوو.
عەزاوى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، “ساڵى رابردوو عێراق لە پلەى (32.9) بوو، بەڵام ئەمساڵ لە (25.4) دای، بەوەش چەند خاڵێک دابەزیووە."
سەبارەت بە کوژرانى رۆژنامەنووسان سەرۆکى ناوەندى ستراتیژى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، لە عێراق (470) رۆژنامەنووس کوژراوە، بەوەش چۆتە پلەى یەکەم لە جیهاندا.
عەزاوى بە بۆنەى رۆژى نیشتیمانى بۆ ئازادى رۆژنامەگەرى داواى بەهێزکردنى ژینگەى رۆژنامەوانى دەستەبەرى ئازادیى رۆژنامەنووسى و پارێزگارى لە رۆژنامەنووسان بکرێت و ستراتیژیەتێکى نیشتیمانى بۆ ئازایى رۆژنامەنووسى رابگەیێندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment