کوردانى فەیلى لە سەفەرى حەج بێ بەشکراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

عامر داود فەیلى، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند، وێڕای بڕیاری حکومەتی عێراق، بەڵام ئەمساڵ پشکی حەج بۆ کوردانی فەیلی تەرخاننەکرا.

ئەمڕۆ شەممە (15/حوزەیران/2024) عامر داود فەیلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 426ی حکومەتی عێراق، پێویستە ساڵانە پشکی حەج بۆ کوردانی فەیلی هەبێت، بەڵام ئەمساڵ هیچ پشکێک بۆ کوردانی فەیلی دیاری نەکرا.

بۆ ئەمساڵ ئەمساڵ (33) هەزار و (690) کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەشێوەیەکی فەرمی چوونە حەج.

پێشتر خالید شوانى، وەزیری دادی عێراق داوای کرد بوو، گشتاندنێک بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکە دەربکرێت و سەرجەم داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردانی فەیلییان پێبدرێت؛ هاوکات داوای لە بەشی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەکانی دەوڵەت لە وەزارەتی دارایی کرد زانیاریی تەواویان پێبدەن لەبارەی خانووبەرەی ئەوانەی پێش ساڵی (2003) دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین