بودجه به هه‌ڵه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح واژۆ كراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20 ى نیسان، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كردووه، دواى وردبینى بۆ ده‌قى یاساى بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق كردووه، كه له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆى ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان "هه‌ڵه" له ده‌قه‌كه هه‌یه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هاتووه، "تێبینى بوونى چه‌ندان هه‌ڵه‌مان كردووه له خشته و ده‌قه‌كان، بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یانه راستكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه".
دواتر له راگه‌یێندراوه‌كه وه‌زاره‌ته‌ى دارایى به به‌راوردى دوو ده‌قه‌كه ته‌واوى هه‌ڵه‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، پێشتر ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر بوونى هه‌ڵه له ده‌قه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه له ده‌قه‌كه هه‌یه. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كردووه كه به چه‌ندان ترلیۆن دینار جیاوازى له نێوان دوو تێكسته‌كه هه‌یه.
عه‌لى ته‌میمى شاره‌زا له كاروبارى یاسایى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كان "هه‌ڵه‌ى چاپ" بن، ئه‌وا ده‌توانرێت به هاوئاهه‌نگى له نێوان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عێراقى راست بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكى ده‌قه‌كه و ژماره‌كان گۆڕا بێت، ئه‌وا ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه ده‌ڵێ، "له عێراق هیچ یاساییه‌ك جێبه‌جێ ناكرێ تا له رۆژنامه‌كه بڵاونه‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر یاساى بودجه هاتووه ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائیع بڵاوكراوه‌ته‌وه و واژۆى به‌رهه‌م ساڵحى له‌سه‌ره، ئه‌وه‌یان نییه كه په‌رله‌مان په‌سندى كردووه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment