وڵاتان تاوتوێی دۆخی ئۆکراینا دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەی لوتکەی ئۆکراینا لە سویسرا بەردەوامە، وڵاتان دەیانەوێت ڕێککەوتنێک ئەنجام بدەن سەبارەت بە ئیدانەکردنی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرایناا و جەختکردنەوە لەسەر تێچوونی مرۆیی جەنگەکە.

ڕۆژی یەکشەممە (16/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "بڕیارە لە کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی ئۆکراینا نەخشە ڕێگایەک لەلایەن وڵاتانەوە دابندرێت و تێیدا داوای یەکپارچەیی و پاراستنی خاکی ئۆکراینا بکرێت".

هێشتا پرسیاری زۆر ماوە سەبارەت، "بە ڕێککەوتنی دوای جەنگ بۆ ئۆکراینا و چۆنیەتی بونیاتنانەوەی ئەم وڵاتە. هەروەها ئایا ئۆکراینا دەتوانێت ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانێتی ناتۆ یان چۆنیەتی میکانیزمی بەڕێوەبردنی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا".

بە بروای مۆسکۆ لوتکەی ئاشتی ئۆکراینا لە سویسرا، "بریتییە لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت، وەک بەشێک لە ململانێیەکی فراوانتر لەگەڵ ڕۆژئاوادا سەیری دەکات".

بەرپرسانی وڵاتانی جیهان، "بە توندی ئیدانەی داگیرکارییەکانیان کرد و داواکارییەکانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیایان ڕەتکردەوە بۆ بەشدارینەکردن لەم لوتکەیە و پشتیوانی نەکردنی ئۆکراینا".

زیاتر لە (90) وڵات بەشدارییان کرد لە لوتکەی ئاشتی ئۆکراینا لە سویسرا، سەرکردەکانی وڵاتان هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبوو سەبارەت بە پێویستی ئاسایشی ناوەکی، خۆراک و گەڕاندنەوەی زیندانییەکانی ئۆکراینا. جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "قەتەر یارمەتی داوە لە نێوەندگیریکردنی گەڕانەوەی (30) منداڵی ئۆکراینی لە ڕووسیاوە بۆ نێو خێزانەکانیان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین