ڕووناک فەرەج چالاکی بواری مافەکانی ژنان گیانی لە دەستدا هەواڵ
ڕووناک فەرەج، بەرپرسی سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان و چالاکوانێکی دیاری پرسەکانی ژنان، لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (17/حوزەیران/2024) رووناک فەرەج ڕەحیم، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ماوەی سێ ڕۆژ بوو بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، شەوی ڕابردوو بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا. 

رووناک فەرەج رەحیم، لە ساڵی 2964 لەدایکبووە، دایکی کچێکە، یەکێک بوو لە چالاکوانە دیارەکانی مافەکانی ژنان، چالاکوانان بە گشتی هاوخەمی بۆ کۆچی ڕووناک دەردەبڕن و بە یەکێک لە "خەمخۆر و پاڵپشتی ژنانی لێقەوماو ناوی دەبەن". 

بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی ڕووناک فەرەج،  لە گردی سەیوان بنێژرێت. ڕۆژی چوارشەممە لە مزگەوتی ئەحمەد عەلی لە شاری سلێمانی، پرسەی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین