ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و حزبوڵڵا قووڵتر دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریدا لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا و گوتی پلانی جەنگمان پەسەند کردووە لە دژیان.

ڕۆژی چوارشەممە (19/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەگەر چەکدارانی خزبوڵڵا بەردەوام بن لە هێرشەکانمان بۆ سەر وڵاتەکەمان، کۆتاییان پێدەهێنێن و پلانی تایبەتمان هەیە دژیان". 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، "لە ئەگەری هەر ژیان گەیاندنێک بە وڵاتەکەمان، بڕیاری تایبەتمان دەبێت و ئامانجمان زیاتر دەکەین، هێرشێکی فراوان بۆ سەر لوبنان دەکەین و کاردانەوەمان دژی چەکدارانی حزبوڵڵا دەبێت".

سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، "پلانەکانی ئۆپراسیۆنەکان بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان پەسەندکراون و بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی زیادکردنی ئامادەیی سەربازەکان لە ناوچەکەدا دراوە."

ئەمەریکا و فەڕەنسا لە هەوڵی دیپلۆماسیدان بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا، پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) جەختی لەوە کردەوە، "ئەمەریکا نایەوێت شەڕێکی ناوچەیی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین