سوپاى عێراق هێرشى كردە سەر پاشماوەكانى داعش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ليوا يەحيا رەسوول، گوتەبێژى فەرماندەى هێزە چەكدارەكان رايگەياند، هێرشكردنە سەر پاشماوەكانى داعش لە كەركوك بە فەمانى محەمەد شياع سوودانى، فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان بووە، لەو هێرشەدا چەند مۆڵگەيەكى ئەو گرووپە تيرۆرستييە وێران كراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، ليوا يەحيا رايگەياند، لەسەر فەرمانى سەرۆك وەزيرانى عێراق هێرشى پێشوەختە كرايە سەر پاشماوەكانى رێكخراوى تيرۆرستى داعش.

دەربارەى هێرشەكانيش رەسووڵ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دواين هێرش لە كەركوك بوو، ئەوەش لەدواى سێ رۆژ لە چاودێرى ورد دواتريش بە فڕۆكە هێرش كراوەتە سەر مۆڵگەكانيان دوو هێرش زۆر بە وردى ئامانجەكانى پێكاوە.

گوتەبێژى هێزە چەكدارەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هێرشە پێشوەختە بە پاڵپشتى و هەماهەنگى چەندين لايەنى ئەمنى و سەربازى ئەنجامدراوە، كە هەريەك فەرماندەى ئۆپراسيۆنە هاوبەشەكان و دەزگاى هەواڵگرى و سەرچاوەكانى ديكەى هێزى ئاسمانى عێراق و فڕۆكەوانى سوپا و فڕۆكەى بێ فڕۆكەوان كاريگەرى گەورەى لە بە ئامانجگرتنى ئەو گرووپانە هەبوو.

بەگوێرەى قسەكانى ليوا رەسووڵ، ئەم هێرشەى ئەمڕۆ بە فڕۆكەى (ئێف 16) ئەنجام دراوە، لەو هێرشانەدا چەند مۆڵگەيەكى داعش لە كەركوك وێران كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین