کاریگەری ژیریى دەستکرد لەسەر جیهانی تەکنەلۆجیا
تایبەت بە نوچەنێت:
وەرگێڕانی: سنور یاسین
پێشەکی
کاریگەری ژیریی دەستکرد لەسەر کۆمپانیاکان و بەکارهێنەرانی تەکنەلۆجیا بەردەوام زیاتر دەبێت، لە دوایین پێشهاتدا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ژیریی دەستکرد زیاد دەکات بۆ سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلەکانی کە بە ناوی (Apple Intelligence) ناسراوە، ئامانجی کۆمپانیاکە بریتییە لەوەی جۆری مۆبایلەکانی بە شێوەیەکی ئاسانتر و خێراتر بەکاربهێندرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.
سوودەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد
لە ڕێگەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە زۆر زیاتر و خێراتر پرۆسەی ژمێریاری ئەنجام دەدرێت، گەڕانەکان خێراتر دەبن و زانیاری زۆر زیاتر بەدەست دەهێندرێت و بەکاردێت. کۆمپانیاکانی پەیوەندی هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەبینن و بەردەوام بەرەو پێشەوەی دەبەن.
ئیان فۆگ، بەڕێوەبەری داهێنانی تۆڕ لە ڕاوێژکاری توێژینەوەی (CCS Insight) دەڵێت، "کارپێکەرانی تۆڕی جیاواز ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ بەڕێوەبردنی ڕادیۆکان بە شێوەیەکی داینامیکی، بۆ دابینکردنی باشترین ئاستی خزمەتگوزاری. هەروەها بۆ بەڕێوەبردنی تاوەری خانەکان بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی بەکارهێناندا و زەی کەمتر بەکاربهێنن".
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، شێوازێکی جیهانی بەخۆیەوە بینیوە، لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە سەرنجی زۆری لەسەرە و لە توانای دایە هەڵەکان بە تێچوو و کاتێکی زۆر کەمتر چاکبکاتەوە. ئەلێکس سینکلێر، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای (GSMA) و نوێنەری کۆمپانیاکانی مۆبایلی جیهانی دەکات پێی وایە، "پێش ئەنجامدانی هەڵە ژیریی دەستکرد دەتوانێت ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی بەکارهێنەران بکاتەوە و دووریان بخاتەوە لە هەڵەکردن".
کۆمپانیای ڤۆدافۆن دوانەی دیجیتاڵی ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری ئەوە بکەن کە تۆڕەکانیان چۆن کاردەکەن، هەروەها بۆ زانین و ئاگاداربوون لەوەی چۆن ناوەندە جیهانییەکان زانیاری گەورەی وزە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی سێرڤەرەکانیان سارد بکەنەوە و توانای خەزنکردن باشتر بکەن. کۆمپانیاکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەکارهێنانی سیستەمی خێراتر و توانای زیاتر پێشکەش بکەن بە بەکارهێنەرانیان.
بۆچوون و کاردانەوەی کڕیاران و بەکارهێنەران هەمیشە جێگەی بایەخ بووە لای کۆمپانیاکانی وەک (Global (Telco AI Alliance کە کۆمپانیایەکی هاوبەشە لەگەڵ (Deutsche Telekom، e&e&، Singtel، Softbank و SK Telecom) (1.3) ملیار کڕیاری هەیە لە (50) وڵاتدا، ئامانجی پەرەپێدانی ژیریی دەستکردە و هەمیشە بیر و بۆچوونەکانی کڕیارانی لا گرنگە و بایەخی تایبەتی پێدەدات.
لە لایەکی ترەوە کۆمپانیای ڤۆدافۆن لەگەڵ خزمەتگوزاری (Azure OpenAI)ـی مایکرۆسۆفت هاوکار و هەماهەنگە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کڕیارەکانی بە سەرپەرشتی یاریدەدەری دیجیتاڵی (Tobi) کە مانگانە لەگەڵ زیاتر لە (40) ملیۆن کڕیار لە (13) وڵات و (15) زمانی جیاواز گفتوگۆ و مامەڵە دەکەن.
سکۆت پێتی، بەرپرسی تەکنەلۆژیای ڤۆدافۆن ڕایگەیاند، "ئێمە ژیریی دەستکرد وەک یاریدەدەری ڕاستەقینەی مرۆڤ دەبینین، لە ڕاستیدا بە دڵنیاییەوە بەم شێوەیەیە، ژیریی دەستکرد کاتەکان کەمتر دەکاتەوە، مرۆڤ دووردەخاتەوە لە کارە بێزارکەر و دووبارەکان، دەتوانین کاتەکانمان زیاتر بۆ کاری باشتر بۆ کڕیارەکانمان تەرخان بکەین و سوودی زیاتریان پێبگەیێنین".
ئەنجام
لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی تەکنەلۆجیا و بچووکبوونەوەی جیهان بەهۆیەوە، بەکارهێنەران، کڕیارە جیاوازەکانی ئامێرە تەکنولۆجییەکان و کۆمپانیاکان ئامانجی بەردەوامیانە زۆرترین و زانیاری و خزمەتگوزاری بە کەمترین کات بەدەستبهێنن. ژیریی دەستکرد ئەگەرچی لایەنی نەرێنی هەیە، بۆ نموونە، کەمکردنەوەی سوود وەرگرتن لە توانا مرۆییەکانی مرۆڤ، بەڵام لایەنە ئەرێنییەکانی زۆر زیاترن و هاوکارن بۆ سەردەمی تەکنەلۆجیا. ژیریی دەستکرد بابەتێکی سەرەکی بەجیهانیبوون و بەرەوپێشچوونەکانی وڵاتانە لە جیهاندا و کۆمپانیا گەورەکان لە کێبڕکێ دان بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەن و لە کەرت و جۆری جیاوازدا بەکارهێنانی زیاد بکەن لە کارەکانیاندا.
نوسینی: ماتیۆ وۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment