ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، بەهۆی زیادبوونی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەیکی بەرچاویان تۆمار کردوو.

ڕۆژی شەممە (22/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بەهۆی زیادبوونی بارانبارینەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرزبوونەتەوە و ئاوی پێویست بۆ ئەمساڵ دابینکراوە".

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دۆکان گوتی، "ئاستی ئاو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (5) مەتر بەرزبووەتەوە، لە ئێستادا توانای خەزنکردن لەم بەنداوەدا بە ڕێژەی (%57) زیادیکردووە. 

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختی لەوە کردەوە، "بەنداوەکە (620) ملیۆن مەتر سێجا ئاو هەڵدەگرێت. بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیادیکردووە، ڕۆژانە بڕی بەکارهێنانی ئاوی بەنداوەکە دەگاتە (90-70) ملیۆن مەتر سێجا و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت.

عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و مەترسی بە بیابانبوونی لەسەرە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی (60) هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی ساڵانە. دیاردە جیاوازەکانی کەشوهەوا هەڕەشە لە بژێوی ژیان و ئاسایشی خۆراکی دانیشتوانی عێراق دەکەن کە نزیکەی (43) ملیۆن هاووڵاتین و لەوانەیە ئەنجامەکەی ئاوارەبوون، ناسەقامگیری و تێکچوونی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین