پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لاواز دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، کاربەدەستانی ئەمەریکا هەردوو نووسینگەی ڤیزەی وڵاتەکەمان لەم وڵاتە دادەخەن.

ڕۆژی شەممە (22/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئەناتۆڵی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کاربەدەستانی ئەمەریکا بە نیازن نووسینگەکانمان لەم وڵاتە دابخەن".

باڵیۆزی ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "سەنتەری داواکاری ڤیزەی ڕووسیا لە واشنتۆن و نیویۆرک کاردەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت مۆڵەت وەربگرن بۆ گەشتکردن بۆ وڵاتەکەمان و هاوکاریان بین لە ئامادەکردنی بەڵگەنامەی پێویست و پێشکەشکردنیان بۆ نوسینگەکانی کونسوڵخانەی ڕووسیا".

ئەنتۆنۆڤ گوتیشی، "ئەمەریکییەکان ئامانجیانە ڕووسیا بشکێنن، هەوڵدەدەن سیاسەتی دەرەوەی خۆیان بگۆڕن و ئێمە تا ئەو کاتەی لێرە دەمێنینەوە بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان. پێویست ناکات وڵاتەکەمان بۆ ئەم مەبەستە هیچ هەنگاوێکی بەپەلە ئەنجام بدات، ئێمە دەبێت داهاتوو دیاری بکەین".

لە بەرانبەردا بەرپرسانی ئەمەریکا هیچ هۆکارێکیان بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوەیان باسنەکردووە و لیدوانی فەرمیان لەبارەوە نەداوە.

پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا خراپی و لاوازی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ناکۆکییە دیپلۆماسییەکان لەو کاتەوە زیاتر بوون کە مۆسکۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە ئۆکراینا دەستپێکرد لە شوباتی (2022)، ئەمەش بووە هۆی شەپۆلی سزاکانی ڕۆژئاوا و دەرکردنی دیپلۆماتکاران لەلایەن هەردوو وڵاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین