لە داهاتوو هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا زیاتر دەبن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ڕووسیا هێڵی سوور ببەزێنێت، دەمانەوێت پێداچوونەوە بکەین سەبارەت بە بڕیاری نەناردنی چەک بۆ ئۆکراینا.

ڕۆژی دووشەممە (24/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، "هۆشداری دەدەین لە هەنگاوەکانی داهاتووی ڕووسیا و کۆریای باکوور دژی ئۆکراینا، لە بەردەوامی ناکۆکییەکان بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا وڵاتەکەمان هاوکاری ئۆکراینا دەکات".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور ڕاشیگەیاند، "هەنگاوەکانی داهاتووی ڕووسیا کاریگەری سەرەکی دەبێت لەسەر کردارەکانی داهاتوومان، کاردانەوەی ئێمە پەیوەستە بەوەی ڕووسیا چی دەکات".

ئەم ڕاوێژکارە جەختی لەوەکردەوە، "دابینکردنی چەک لەلایەن ڕووسیاوە بۆ کۆریای باکوور کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێمە و ئەو وڵاتە دەبێت، لەم دواییەدا ڕووسیا بەردەوامە لە نزیک بوونەوە لە هێڵی سوور و ناچارمان دەکات چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەین".

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیاوە بە بەردەوامی کۆریای باشوور هەوڵی داوە بێلایەنانە ڕەفتار بکات، بەڵام بەو هەڵوێستەیان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە هەنگاوی وڵاتەکەیان لە داهاتوودا پەیوەست و هاوتایە لەگەڵ کردارەکانی ڕووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین