جۆزێپ بۆرێل: فراوانبوونی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکە
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (24/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گوتی، "جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکە لەوەی بەرەو لوبنان فراوان ببێتەوە، ئاشکرایە حزبوڵڵا هەرەشەی لە ئیسرائیل و قوبرس کردووە".
ئەم بەرپرسەی یەکێتیی ئەوروپا ڕاشیگەیاند، "هەموومان بە ڕوونی مەترسی و کاریگەری جەنگ لەسەر لوبنان دەبینین، هەموو ڕۆژێک ئەم مەترسییە پەرە دەسێنێت".
ڕۆژی پێنجشەممە (2024/6/20) حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان هەرەشەی لە دوو دەوڵەت کرد و ڕایگەیاند، "هیچ شوێنێکی ئیسرائیل و پارێزراو نابێت لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و هۆشداری بە قوبرس دەدەین لە ئەگەری هەر هاوکارییەک و ڕێگەخۆشکردنێک بۆ ئیسرائیل دژی بەرژەوەندییەکانمان".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە ناکۆکییەکانی چەکدارانی حزبوڵلا و ئیسرائیل تا دێت فراوانتر دەبن و لوبنان پلانی ناوخۆ، کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئامادەکردووە وەک ئامادەسازییەکی پێشوەختە بۆ جەنگ و هەر ئامادەکارییەکی تر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە بۆ خراپترین بارودۆخ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment