خەمیس خەنجەر کێشەکانى نێو ماڵى سوننە لەبارەى هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، هەبوونی ڕای جیاواز سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سروشتی و ئاساییە.

ڕۆژی سێشەممە (25/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، "دەتوانین بڵێن لە نێو سوننەدا ڕای جیاواز هەیە نەک ناکۆکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان عێراق و بە دڵنیاییەوە چارەسەر دەکرێت".

سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ڕاشیگەیاند، "لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆچوونە جیاوازەکان چارەسەر دەکرێن، سەقامگیری پێکهاتە جیاوازەکان (سوننە، شیعە، کورد) گرنگە و کاریگەری سەرەکی هەیە لەم پرسەدا".

خەمیس خەنجەر گوتیشی، "جیاوازییەکان لەژێر کۆنترۆڵدایە و بێگومان چارەسەر دەکرێن. هەوڵدەدەین بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی بێت".

محەمەد عەلاوی، سەرکردەیەکی تەقەدوم ڕایگەیاند، "محەمەد حولبووسی هەڵوێستێکی ڕوونی هەیە و پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ماڵی سوننە یەکبخات و ڕێز لە مافەکانیان بگرێت چونکە پێشوازی لە هیچ ئامانج و هەنگاوێک ناکرێت کە بێبەشکردنی مافی سوننەکان بێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین