مۆسکۆ لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات
نوچەنێت
رۆژی سێشەممە (25/حوزەیران/2024) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەندری روودنکو، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی راگرتنی واژۆکردنی رێککەوتنی هەمەلایەنەی نێوان ئێران و رووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ریا رووسیا، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە: مۆسکۆ پێشبینی دەکات داهاتوویەکی زۆر نزیکدا رێککەوتنێکی نوێ بۆ هاوکاریی هەمەلایەنە لەگەڵ تاران واژۆ بکات.بەو پێیەی لە ئێستادا کار لەسەر دەقەکە روو لە تەواو بوونە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیران وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، کە کارکردن لەسەر رێککەوتنی هاوکاریی هەمەلایەنە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.
دوابەدوای ئەم لێدوانە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی رایانگەیاند، کە هیچ پچڕانێک لە ئامادەکردنی رێککەوتنە نوێیەکەدا نییە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا زەمیر کابلۆڤ، بەرپرسی ئیدارەی دووەمی ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بە دیاریکراوی لەمبارەیەوە دەڵێت، کە هۆکاری راگرتنی رێککەوتنی هەمەلایەنەی هاوکاری لەگەڵ تاران، "سەرقاڵییەکانی هەڵبژاردن"ی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانە. رووسیا پێشنیازی خۆی ناردووە و چاوەڕێی وەڵامی تاران دەکات.
سێرگئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، کابلۆڤ لە لێدوانی جیاوازدا راگرتنی کارکردنیان لەسەر رێککەوتنی هاوبەشی ئێران و رووسیا و هۆکارەکەی رایانگەیاند، "هەندێک کێشەی ئیداری لە لایەن ئێرانەوە" بووە.
دواتر و لەهەمان رۆژدا کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە رووسیا، ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، کە لە وەرگێڕانی لێدوانەکانی کابلۆڤ بۆ سەر زمانی فارسی هەڵە روویداوە.
عەلی باقری کنی، وەزیری دەرەوەی ئێران-یش (بەوەکالەت)، ئەم هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند: رێککەوتنەکە لەژێر "پێداچونەوەی پسپۆڕانەی نێوان هەردوولا" دایە.
بەگوێرەی ئاژانسی "تاس"ی دەوڵەتی رووسیا، تاران و مۆسکۆ لە ساڵی 2001 پەیماننامەیەکی ستراتیژییان بۆ ماوەی 20 ساڵ واژۆ کرد، کە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی لە ساڵی 2020 بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژکرایەوە. هەروەها هەردوولا لە ساڵی 2020 رێککەوتن لەسەر پەیماننامەیەکی نوێ کاربکەن بۆ ئەوەی جێگەی بەڵگەنامە کۆنەکە بگرێتەوە.
وردەکارییەکی زۆر کەم لەبارەی رێککەوتنە گشتگیرە نوێیەکە بڵاوکراوەتەوە. دوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین، لە ساڵی 2022دا و دواتر سزاکانی سەر مۆسکۆ، رووسیا و ئێران پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی سەربازی، وزە و بازرگانیدا فراوانتر کرد، کە نیگەرانی رۆژئاوای بەدوای خۆیدا هێناوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment