هەوڵی کودەتای سەربازیی بۆلیڤیا شکستی هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەوڵەکان بۆ کۆدەتای سەربازیی لە بۆلیڤیا شکستی هێنا و هەرزوو سوپا کشایەوە و وڵاتان پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرۆکی بۆلیڤیا دووپاتکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (27/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، لویز ئەلبەرتۆ ئارسێ، سەرۆکی بۆلیڤیا ڕایگەیاند، "هەوڵی سەربازیی کودەتا شکستی هێنا، پێویستمان بە پشتگیری هاووڵاتیانمان هەیە. داوای ئارامی و باشتربوونی دۆخەکە دەکەین، پێویستە هەموو سەربازان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و پێویست ناکات خوێن برژێت".

سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی باسی لەوە کرد، "لایەنگرانمان بۆ پشتیوانی لە دیموکراسی دەجوڵێنین، ئێمە ڕێگە نادەین هێزە چەکدارەکان دیموکراسی پێشێل بکەن و خەڵک بترسێنن".

نوسینگەی داواکاری گشتی بولیڤیا ڕایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەستیان هەبووە لە هەوڵی کودەتاکە".

لە بەرانبەردا بەرپرسێکی سەربازیی بۆلیڤیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "واز لە وێرانکردن بهێنن، واز لە هەژاری وڵاتەکەمان بهێنن، واز لە شەرمەزارکردنی سوپاکەمان بهێنن".

بڕیارە هەڵبژاردنی گشتی لە (2025) لە بۆلیڤیا بەڕێوە بچێت، بەڵام ناکۆکییەکان بەر لە هەڵبژاردنەکان سەریان هەڵداوە، دوای هەوڵی کودەتا سەربازییەکە چەندین سەرۆکی وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆکی بۆلیڤیا دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین