هەڵبژاردنەکانى سەرۆک کۆمارى ئێران دەستى پێکرد ئێران

نوچە نێت

کاتژمێر هەشتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دەرگاى بنکەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى نوێ دەستى پێکرد، لەو هەڵبژاردنە (61) ملیۆن کەس مافى دەنگدانى هەیە.

رۆژى هەینى (28/ حوزەیران/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، ئەحمەد وەحیدى، وەزیرى ناوخۆى ئێران رایگەیاند، لە دواى مردنى ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆک کۆمارى ئێران ئەمڕۆ ئێرانییەکان دەنگى خۆیان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دەدەن.

لە لایەکى دیکەوە عەلى رەزا زاکانى، سەرۆکى شارەوانى تاران رایگەیاند، لەدواى کشانەوەى ئەمیر حوسێن قازى زادە هاشمى بەشدارى هەڵبژاردنەکان ناکات.

لە هەڵبژاردنى ئەمڕۆ (61) مليۆن دەنگدەر روو لە سندوقەکانى دەنگدان دەکەن، تا کاتژمێر (3,30) بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەى یاساى هەڵبژاردنەکانى ئێران، ئەگەر هەر کاندیدێک زیاتر لە نیوەى دەنگەکانى بەدەست نەهێنا هەڵبژاردنە دەکەوێتە گەڕى دووەم، بەڵام ئەوەش لە مێژووى کۆمارى ئیسلامیى ئێران تەنیا لە هەڵبژاردنەکانى ساڵى (2005) رووى داوە.

رۆژى (19)ى مانگى ئایارى ئەمساڵ ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆک کۆمارى ئێران و ئەمیر حوسێن عەبدولەهیان، وەزیرى دەرەوە و چەند بەپرسێکى دیکە بە رووداوى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەر گیانیان لەدەست لەدواى ئەم رووداوە، عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕیارى دا هەڵبژاردنەکان لە (28) ئەم مانگە بەڕیوە بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین