وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: نامانەوێت شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا بکەین
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (29/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (نیویۆرک تایمز) ڕایگەیاند، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "مەبەستیمانە دوور بکەوینەوە لە دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵڵا".
بە بڕوای شیکەرەوەکان و بەرپرسان، "تەنیا ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا ڕاگرتنی جەنگە لە غەزە".
لە بەرانبەردا ئێران هەڕەشەی، "جەنگێکی وێرانکەر دەکات ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر لوبنان، دیپلۆماتکاران کاردەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان پەرە نەسێنن و بڵاو نەبنەوە".
دەیان ساڵە ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا ناکۆکیان هەیە و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدرانی حەماسەوە ناکۆکییەکان زیاتر بوون. دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن خۆیان بە دوور بگرن لەو ناکۆکییانە، هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیلدا داوای کەمکردنەوە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی کرد.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment