جەواد زەریف: بەربژێری بناژۆخوازەکان بە هۆکاری گەمارۆکانی رۆژئاوا ناودەبات ئێران

نوچەنێت

دوای ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و درێژکردنەوەی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەڕی دووەم،  کەمترین رێژەی بەشداری کردنی خەڵک لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا لە تۆمار کرا و وەزیریدەرەوەی پێشووی ئێرانیش لەگەڵ داننان بە "دڵسارد"بوونەوەی خەڵک دەڵێت، "کاریگەرییەکی لەسەر داهاتوو نابێت".

ڕۆژی یەکشەممە (30/حوزەیران/2024) دویچەولە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران و درێژکردنەوەی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەڕی دووەم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ رێژەی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بە 39.9% راگەیاند. ئەم رێژەیەش بە کەمترین رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی هاوشێوەدا لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.

لە هەمان کاتدا مەسعوود پزیشکیان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا کە لەگەڵ رکابەرەکەی (سەعید جەلیلی) چووە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی خۆیدا، بەبێ ئەوەی باسی جەلیلی بکات، خۆی و دەورووبەرەکەی "جێگەی متمانە نین" ، و "بێ ئەزمون و مەترسیدار" وەسف کرد و داوای بەشداریی خەڵکی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا کرد.

پزیشکیان بە بەکارهێنانی تاکتیکێکی دیاری هەڵبژاردن لەنێوان ریفۆرم خوازەکاندا، لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی نێوان خراپ و خراپتر، بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە "ئەگەر کارێک نەکەین، دۆخەکە رەنگە لەمە خراپتریش بێت".

هاوکات محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران لە کاتی سەرۆکایەتی حەسەن رووحانی و راوێژکاری ئێستای پزیشکیان، لە کۆبوونەوەی چالاکانی کەمپینی هەڵمەتی بانگەشە بۆ پزیشکیان، لەگەڵ داننان بە "دڵسارد" بوونەوەی خەڵکی و پەرەپێدانی ئەو باوەڕە، کە بەشداری هەڵبژاردن کاریگەری لە داهاتوودا نییە، رایگەیاندووە، "چ کەسێک سیاسەتی دەرەوەی وڵات بەڕێوە دەبات " جیاوازی دروست دەکات.

وێڕای داننان بە خەڵکی "بێهیوا" و بڵاوکردنەوەی ئەو باوەڕە کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ کاریگەرییەکی نییە لە داهاتوو، ئیدیعای کردووە کە "کێ سیاسەتی دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبات" جیاوازی دروست دەکات.

زەریف بە تۆمەتبارکردنی سەعید جەلیلی بەوەی کە بە بەرپرسیار لە زیانەکانی گەمارۆکان لەقەڵەمدا و بانگەشەی ئەوەش دەکات، کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنیا لە حاڵەتێکدا هەڵدەگیرێن، کە حکومەتی داهاتوو "پشت بە دەنگدانی زۆری جەماوەر ببەستێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین