گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی ڕاپرسییەکان چاوەڕوان دەکرێت پارتە ڕاستڕەوەکان دەنگی بەرچاو بەدەستبهێنن.

ڕۆژی یەکشەممە (30/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، "ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە گەڕی دووەم لە (7) ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت".

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی ئەم وڵاتەدا، "(49) ملیۆن دەنگدەر دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی (577) پەرلەمانتار، ئەو کاندیدانەی کە زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانیان هەیە لە گەڕی یەکەمدا پێویستە لانیکەم (%12.5) ی دەنگدەران بەدەستبهێنن تاوەکو بتوانن بچنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان".

ڕاپرسییە نافەرمییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، "پارتە ڕاستڕەوەکان بەدەستهێنانی دەنگەکانیان بەرز دەبێتەوە لەم هەڵبژاردنەدا، سەرۆک وەزیرانیش لەم پارتە هەڵدەبژێردرێت کە زۆرترین کورسی لە پەرلەمان بەدەستدەهێنێت. زۆرینەش پێویستە ( 289) کورسی بەدەستبهێنێت".

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا بکرێن. پارتە ڕاستڕەوەکان لە سەرانسەری ئەوروپا ڕێژەی بەدەستهێنانی دەنگەکانیان لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا بەرز بووەتەوە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەڵبژاردنەشدا دەنگی بەرچاو بەدەستبهێنن و ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی فەڕەنسا زیاد بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین