وەزیری تەندروستی تورکیا دەست لەکار دەکێشێتەوە تورکیە

نوچە نێت

بەپێی ئەوزانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوبۆتەوە فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا دەستی لە کارکێشاوەتەوە و گوایە جێگرەکەی شوێنی دەگرێتەوە.

ئەمرۆ شەممە (30/حوزەیران/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، لەدوای هەڵبژاردنی (31) ئادار ئەکپارتی شکستیهێنا، بڕیاریداوە لە کابینەی حکوومەتەکەی و ڕێکخراوەکانی سەر بەپارتەکەیان گۆرانکاری لە پۆستەکان بکەن و چەند رۆژێکیشە دەنگۆی ئەوە هەیە وەزیری تەندروستی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

هەروەها جگە لە فەخرەدین کۆجا دەنگۆی ئەوە هەیە سێ وەزیری تر لە پۆستەکەیان لاببردرێن، بڕیاریشە جێگری وەزیری تەندروستی لە شوێنی ئەو دەستبەکاربێت، لەنێو کابینەکەی ئەردۆغاندا دوو وەزیری تریش تاوانبارن بە "ئەنجامدانی حیساباتی سیاسی کەسی". 

هەر سەبارەت بەو باسە ماڵپەری (habar) بڵاویکردەوە، جێم کوچوک، ڕۆژنامەنووس سەبارەت بە پشتراستکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لە بەرنامەیەکدا رایگەیاند، "لەگەڵ وەزیری تەندروستی قسەم کردووە دەستلەکاردەکێشێتەوە، هەروەها وەزیری گەشت و گوزاریش لەنێوکابینەی حکوومەت لادەبڕدرێت. 

لەدوای شکستەکەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەکپارتی دەستی بە گۆرانی سەرۆکی شارەوانییەکانی سەر بەپارەکەی کردووە و چەندین سەرۆک و پارێزگار ناچاری دەستلەکارکێشانەوە کراون، هەروەها ئەردۆغان بڕیاریداوە لەنێو کابینەی حکوومەتیش چەند وەزیرێک بگۆرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین