کاردانەوەکانی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە
نوچەنێت
ئا: سنور یاسین
پێشەکی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی (20) ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد. هاوکات ڕۆژی چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) دلشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد".
چی ڕوویدا دوای بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؟
دیاریکردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، حیزب و لایەنە جیاوازە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە، باڵیۆز و نوێنەرانی بیانی پێشوازیان لە بڕیارەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و بە ئومێدەوە باسیان لە چاوەڕوانییەکان کرد بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان. دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان میدیا جیهانییەکانیشی گرتەوە، ڕۆژی چوارشەممە (2024/6/26) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، "(20) ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت".
لایەنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
پارت و لایەنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕای خۆیان سەبارەت بە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکەی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ نموونە، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنەکان دەستپێکردووە".
سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، "ستایشی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دیاریکردنی (20) ی تشرینی یەکەم وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە بەرپرسیارانە هاوکاربن بۆ سەرخستنی پرۆسەیەکی دیموکراسییانە و پاراستنی سەقامگیری و پیکەوە ژیان".
لە لایەکی ترەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێشوازی لە بەرواری نوێی هەڵبژاردنەکان دەکەین، ئێمە دژی هەر سیناریۆیەکن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان".
هەریەک لە لایەنە جیاوازەکانی تری هەرێمی کوردستان جەختیان لە ڕای جۆراوجۆری خۆیان کردەوە سەبارەت بە پرسەکە، وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
وا بڕیارە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم ساڵدا لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی بکرێت. ڕۆژی چوارشەممە (26/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (نوچەنێت) بڵاویکردەوە، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، "دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، چاوەڕێین بە فەرمی ئاگادار بکرێینەوە بۆ ئەوەی هەڵوێست و وردەکاریمان بڵاو بکەینەوە. ئیمە بە ئاگادارکردنەوەی فەرمی کار دەکەین و هەر بڕیارێکمان هەبێت بە فەرمی بلاویدەکەینەوە".
کاردانەوە نیودەوڵەتییەکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن
ئاشکرایە نێردە دیپلۆماتکارەکان، کۆنسوڵخانەکان، باڵیۆزخانەکان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان بەردەوام جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکردەوە لە پێناو هەبوونی شەفافیەت و دیاریکردنی نوێنەری ڕاستەقینەی هاووڵاتیان بۆ دەرکردنی بڕیارە ڕاستەوخۆکانی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیانەوە. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (UNAMI)، "پێشوازی لە دیاریکردنی بەرواری نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، دووپاتی ئامادەیمان دەکەینەوە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی فیدراڵی بۆ دڵنیابوون لە هەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و دادپەروەرانە بە بەشداریکردنی تەواوی ژنان و هەموو پێکهاتەکانی تری کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان."
نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کەنەدا پێشوازی لە بڕیاری دیاریکردنی بەرواریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکات لە (20) ی تشرینی یەکەم، پشتیوانی خۆی بۆ دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە”.
هەروەها ڕاشیگەیاند: "کەنەدا پێشوازی لە بڕیاری دیاریکردنی بەرواریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکات لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، و پشتیوانی خۆی بۆ دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی #کوردستان دووپات دەکاتەوە."
کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر باسی لەوە کرد، "کونسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕیزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە () ی ئۆکتۆبەری داهاتوو. فەڕەنسا پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات".
ڕۆژی پێنجشەممە (27/حوزەیران/2024) کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکەین، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەڵبژاردنێکی گشتگیر، ئازاد و دادپەروەرانەی پەرلەمانی کوردستانی عێراق مسۆگەر بکەن".
هەر دەربارەی ئەم پرسە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم، پێشوازی لە راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (20) ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکەین، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین گەرەنتی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و شەفاف بکات، هەڵبژاردن چەند جارێک دواخراوە، لەپێناو هەرێمێکی دیموکراسیی کوردستانی عێراق ئومێد دەکەین هیچ دواخستنێکی تر ڕوونەدات."
هەروەها ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە، "پێشوازی لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە. داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کاربکەن بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و گشتگیر، کە لە وادەی راگەیێندراودا ئەنجام بدرێت. دووپاتی دەکەینەوە پرۆسەی هەڵبژاردنی شەفاف بۆ بەردەوامیی گەشەپێدان و سەقامگیریی ناوچەکە زۆر پێویستە."
کۆتایی
ڕۆژی یەکشەممە (2018/9/30) پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، (111) ئەندام پەرلەمان لە (16) حیزب و لیستی جیاوازە هەڵبژێردران. پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی هەڵبژاردنەکە بوو توانی (45) کورسی ئەندامی پەرلەمان مسۆگەر بکات و دوای ئەو هەریەکە لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان (21) کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان (12) کورسیان مسۆگەر کرد. چاوەڕوان دەکرێت دیاریکردنی ئەم جارەی ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆتا وادە بێت و لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان ئازادانە دەنگبدەن و بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment