ڕووسیا هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هۆشداری بە ئیسرائیل دەدەین لە ئەگەری دابینکردنی سیستەمی بەرگریی بۆ ئۆکراینا و هەر هاوکاریکردنێکی سەربازی تری ئەم وڵاتە.

ڕۆژی سێشەممە (دووی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ڤاسیلی نیبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا هۆشداری بە ئیسرائیلدا و گوتی، "ئیسرائیل پێویستە ئامادە بێت بۆ هەنگاوەکانی داهاتوومان ئەگەر هەر جۆرە هاوکارییەکی ئۆکراینا بکات".

دیپلۆماتکارە ڕووسیەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، "ئەمەریکا، ئیسرائیل و ئۆکرانیا لە گفتوگۆدان بۆ گەیاندنی هەشت سیستەمی پاتریۆتی بۆ کێڤ، دانووستاندن و هەنگاوەکانیان کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ڕووسیا دەبێت".

لێکۆڵینەوە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ئیسرائیل پێش ئەوەی هەنگاوی لەم شێوەیە بهاوێژێت بە دڵنیاییەوە دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی خۆی کەم دەبێتەوە و هەنگاوە جیاوازەکانی کاریگەریان دەبێت بۆ داهاتوو".

لە ماوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا، ئیسرائیل تەنیا هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە و دوور کەوتووەتەوە لە ناردنی چەک و سیستەمی پێشکەوتوو. پێشتر ئیسرائیل داوایەکی سەرۆکی ئۆکراینای ڕەتکردبووەوە سەبارەت بە دابینکردنی سیستەمی بەرگری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین