میدیاى ئەمەریکا: کامالا هاریس باشترین جێگرەوەی بایدنە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە و میدیاى ئەمەریکا پێیانوایە، لە ئەگەری کشانەوەی بایدن لە هەڵبژاردنى ئەمەریکا، کامالا هاریس باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا.

ڕۆژی چوارشەممە (سێی تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بۆچوونى ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە و راپرسى جیاوازەکان لە ئەمەریکا، "کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جێگرەوەی سەرەکییە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا ئەگەر جۆ بایدن بڕیار بدات بەردەوام نەبێت لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و پاشەکشە بکات".

هەفتەی ڕابردوو لە دیبەیتی یەکەمدا، "بایدن شکستی هێنا بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ، تا دێت پاڵپشتییەکان بۆ کاندیدکردنی کامالا هاریش زیاتر دەبن و بە باشترین کاندیدی جێگرەوەی بایدنی دادەنێن".

ڕاپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەی ئاشکرا کردووە، "کامالا هاریس بە ڕێژەی یەک خاڵ لە دوای ترەمپ بوو، ڕێژەی (%43) دەنگەکانی بەدەستهێنا".

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکایە بیروڕا پێچەوانەکان جەخت لەوە دەکەنەوە ڕەنگە کاندیدکردنی ژنێکی ڕەشپێست کاردانەوەی جیاوازی لێبکەوێتەوە و لای هەمووان قەبووڵکراو نەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین