ئەردۆغان گۆرانکاریی لەنێو کابینەی حکوومەت دەکات تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی و وەزیری ژینگە و شارنشینی و گۆڕانی کەشوهەوای پەسەند کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە (سێی/تەمموز/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، هەریەک لە فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا و محەمەد ئۆژاسەکی وەزیری ژینگە و شارنشینی و گۆرانی کەشوهەوا لە کابینەی حکوومەت دەستیان لەکارکێشایەوە و لەلایەن سەرۆکی تورکیا پەسەند کرا، لەشوێنی ئاوان کەمال مەمیشئۆغڵو وەک وەزیری تەندروستی و موراد کورم وەک وەزیری ژینگە لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاساییان خوارد وەک دوو وەزیری نوێ. 

موراد کورم لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "دووبارە گەراینەوە سەر کارەکەی خۆمان بۆوە قسمەتمان، سەرەتا بیردەکەینەوە کە چی باشە بۆ میللەتەکەمان بیکەین، دواتر بە هەموو توانام بەیەکەوە خەونەکان بەدیدەهێنین یەک بە یەک."

هەروەها کەمال مەمیشئۆغڵو بەهەمان شێوە لە لێدوانەکەیدا گوتی، "گۆرانی ئاڵامان بەدەستهێنا، خودای گەورە شەرمەزاری میللەتەکەمان و سەرۆک کۆمارمان و وڵاتەکەمان نەکات و خێری تێدابێت بۆ هەموولایەک."

لەدوای ئەوەی بۆ یەکەمین جار ئەکپارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە (٣١) ئادار  کەوتە پلەی دووەم لە ریزبەندی پارتەکان، ئەردۆغان بەڵێنی گۆرانکاری لەنێو پارتەکەی دا سەرەتا دەستیکرد بە گۆرانی چەندین سەرۆک و پارێزگار دواتریش لەنێو کابینەی حکوومەتەکەی چەند وەزیرێکی گۆری.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین