سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی رووسیا لە ئاستانە کۆبوونەوە شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سەرۆکی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە. 

ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی رووسیا بەشداریان لە لوتکەی سەرۆکی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهایان کرد و لەپاشان کۆبوونەوەیەکی داخراویان ئەنجامدا. 

ئەردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ دۆستە ئازیزەکەم کۆنەبووینەوە، لەرێگەی تەلەفۆنەوە بەیەکەوە چەندین کۆبوونەوەی دیپلۆماسیمان ئەنجامدا، بەڵام پەیوەندیمان بەردەوام بەیەکەوە هەبووە، هەروەها دەمانەوێت بەیەکەوە هەنگاوی جددی بنێین بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە وێستگەی وزەی ئەتۆمی سینۆپ." 

سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات گوتی، "بەردەوامین لە پەیوەندییە دۆستایەتییەکانمان بەتایبەت لە نێوان بۆتاش و گازپرۆم کە داهاتاکەی (55) ملیار دۆلارە ئێمە ئامانجمانە بگەینە (100) ملیار دۆلار و لەتوانای هەردوو لاشمان داهەیە بگەینە ئەم ئاستە." 

ئەردۆغان هاتنی گەشتیارانی رووسی بۆ تورکیا بە گرینگ وەسف کردوو رایگەیاند، "هاتنی نزیکەی حەوت ملیۆن گەشتیاری رووسی بۆ تورکیا گرنگە، تاوەکو گەشتیارانی رووسی بە تورکیا رازیبن ئێمەش بەهەمان ئیرادە بەردەوام دەبین لە پێشوازیکردنیان، هەروەها دەمەوێت میوانداری بەرێز پۆتین بکەم بۆ تورکیا." 

هەروەها پۆتین سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان گوتی، "سەرەڕای سەختی و ناکۆکییەکانی جیهان هەنگا و بە هەنگا پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا بەردەوامە، پرۆژە ستراتیژیەکانی نێوان تورکیا و رووسیا بەشێوەی پلان دامانرێژتووە، ساڵی رابردوو رێکۆردی گەشتیاریمان شکاندووە لە سەردانیکردنی گەشتیاری رووسی بۆ تورکیا و بەدڵنیاییەوە لەسەر داوای سەرۆکی تورکیا سەردانی تورکیا دەکەم." 

بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و پۆتین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکای هەردوو وڵات و دواین پێشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینا و رووسیا و شەڕی دژی تیرۆر و ئامادەکردنی چارەسەرێک بۆ گرژییەکانی نێو خاکی سووریا و هێرشەکانی ئیسرائیل و غەززەیان کرد." 

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ پۆتین رایگەیاندووە کە تورکیا رێگەنادات ڕێکخراوی تیرۆرستی لەدەرەوەی سنوورەکانیان دابمەزرێن و هەروەها ئامادەیە بۆ چارەسەرکردن و هاوکاری و هەنگاوی جددی بنێت بۆ کۆتایی هێنان بەو گرژییەی کە لەئەنجامی تیرۆرستان دروستبووە بەتایبەتیش لەنێو خاکی سووریا، جگە لەمانەش تاوتوێی مەترسییەکانی گرژیی نێوان ئیسرائیل و لوبنانیان کرد کە هەڕەشەکان ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان هەیە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ ئیسرائیل دابنێت و بیان وەستێنن." 

سەرچاوە: سی ئێن ئێن 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین