ئەردۆغان و ئەمیری قەتەر لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان کۆبوونەوە و بەشدارییان لە (24)مین لوتکەی سەرۆکی وڵاتانی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهایان کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە (چواری تەمموز/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا و میری قەتەر لە ئاستانە کۆبوونەوە، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە و گرژییەکانی نێوان چەکدارانی حزبوڵلا و ئیسرائیل و پرسەکانی ناوچەیی و جیهانیان کرد."

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "ناوچەکانمان لەژێر هەڕەشەدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لەوانەیە بڵاوببێتەوە، پێویستە بەزووترین کات وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بگرن و بەیەکەوە هەنگاو بنێین بیان وەستێنین."

 سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوە دووقۆڵیەکەیدا لەگەڵ ئەل سانی باسی لەوەش کرد، "دەبێت زیاتر هەوڵبدەین بۆ ئەوەی رێگریی لە قەیرانی نێو غەززە بگرین هەروەها بتوانین بەئاسانی هاوکارییەکان بنێرین و وەک تورکیا بەردەوامین لەهەوڵەکانمان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین