پۆتین: هیچ کات رووسیا دەستبەرداری دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ نەبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

فلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای سوپاسی تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد بەهۆی ئەوهەوڵانەی داویەتی بۆ بەردەوامبوونی دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئەستەمبۆڵ، پۆتین راشیگەیاند، کە هەرگیز رووسیا دەستبەرداری کۆبوونەوەکان نەبووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (چواری تەمموز/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، ئەمرۆ بیست و چوارەمین لوتکەی سەرۆکی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەها لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەچوو، سەرۆکی رووسیا بەهۆی ئەو هەوڵانەی کە سەرۆکی تورکیا دوایەتی بۆ دانوستاندنەکانی ئوکراینا و رووسیا سووپاسی تایبەتی کرد.

پۆتین سەبارەت بە بەردەوام نەبوونی کۆبوونەوەکان لە ئەستەمبۆڵ رایگەیاند، "ئەو قەیرانەی لە ئێستاوە سەریهەڵداوە بەهۆی سیاسەتی هەڵە و دڕندانەی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمەریکا روویداوە، هەرگیز رووسیا دەستبەرداری دانووستاندنەکان نەبوو، ئۆکراینا بەپێی رێنماییەکانی لەندەن و واشنتۆن وازی هێنا هەر بەرپرسانی ئۆکرایناشە بەئاشکرا دەڵێن ئێمە ئێستاش ئامادەین بۆ کۆبوونەوە." 

لە لێدوانەکەیدا پۆتین سووپاسی ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، "سوپاسی سەرۆکی تورکیا دەکەم بۆ هەوڵەکانی لە پڕۆسەی ئامادەکردنی ڕێککەوتنەکان لە ئەستەمبۆڵ، هەروەها لایەنی ئۆکرانی ڕێککەوتنەکانیان دەستبەسەرکرد و ئێستاش لەسەرمێزی گفتوگۆمانە، دەکرێت سەرلەنوێ بەردەوامی بە دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ بدەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین