مەسعوود پزیشكیان پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (شەشی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكان مەسعوود پزیشكیان توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و لە كۆی زیاتر لە (30) ملیۆن دەنگ زیاتر لە (17) ملیۆن دەنگ بهێنێت، لە بەرانبەردا سەعید جەلیلی كاندیدی موحافیزكارەكان زیاتر لە (13) ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی رایگەیاند، رێژەی بەشداری خەڵك لە گەڕی دووەم رێژەی بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی زیاتر لە (49.8%) بوو.
چاودێرانی سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كاریگەری سەرۆكی نوێ لە چاكسازییەكان لەسەر ئاراستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران سنووردار دەبێت، چونكە بەرپرسیارێتی دەسەڵات لەسەر شانی عەلی خامنەئی، رێێبەری باڵای ئەو وڵاتەیە، سەرۆك كۆمار بەرپرسە لە سەرۆكایەتی حكومەتەكەیی و جێبەجێكردنی هێڵە گشتییە سیاسییەكانی كە رێبەری باڵا دایدەنێت.
مەسعود پزیشکیان دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، قسەی بۆ میدیای ئێرانی کرد و روو لە بەرەی موحافیزكارەكان كرد و رایگەیاند، ''ئێمە دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین."
دوێنێ هەینی گەڕی دووەمی هەڵبژاردن سەرۆك كۆماری ئیسلامیی بەڕێوەچوو، ململانێكە لەنێوان هەریەك لە سەعید جەلیلی كاندیدی موحافیزكارەكان و مەسعوود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوزاەكان بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment