لە هەڵبژاردنى داهاتوو لە تورکیا ئۆپۆزسیۆن دەتوانێ دەسەڵات بگرێتە دەست
نوچە نێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
حیسمەت بێرکان، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە تورکیا، لە نووسینێکیدا باس لە هەڵبژاردنی بەریتانیا دەکات کە چۆن لەدوای (14) ساڵ پارتی پارێزگاکان لە دەسەڵات نەمان و کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی پارتی کرێکاران کیەر ستامەر، سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە هەڵبژردەکان و ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەڵبژاردنەی (2028)ی تورکیا هەمان شت روودەدات و ئۆپۆزسیۆن سەردەکەوێت هەروەها بە هێزترین پارتیش کاندیدانی جەهەپەن بۆ سەرۆکایەتی تورکیا.
حیسمەت بێرکان سەبارەت بە سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا نووسیویەتی، بەڵی من ئەوەندە خۆپەرستم، گۆرانکاریەکی گەورە لە بەریتانیا روویدا، زووبێت یان درەنگ هاوشێوەی ئەم گۆرانکارییە لە تورکیاش روودەدات و لەلایەک جەهەپە لە سەرانسەری تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چاوەروان دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆرینەی کورسی پەرلەمانیش وەرگرێت و ئێستا سێ کاندیدی ئامادەیە و یەکێک لەو کاندیدانە دەردەچێت و کە سەرووی (50٪)ی دەنگەکان دێنێت و وەک سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵدەبژێردرێت.
با لەسەرەتاوە بیڵێم من یەکێکم لەو نووسەرانەی لەنووسینەکانمدا رەخنەی زۆرم لە جەهەپە گرتووە و لایەنگری ئەو پارتەش نیم و ئەگەر بەیانی هاتنە دەسەڵات من هەر بەردەوام دەبم لە رەخنە و نووسینەکانم، دەمەوێت باسی میکانیزمی هەڵبژاردنی بەریتانیا بکەم، چونکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نموونەیەکی باشە بۆ تورکیا.
پارتی پارێزگاکان لە ساڵی (2010) دەسەڵاتی بەریتانیای بەدەستهێنا، بە سەرۆکایەتی دەیڤید کامیرۆن، بەڵێنی زۆر گەورەی بە میللەتەکەی دا ئەمە زۆری بەخایەند لە خوولی دووەمی سەرۆک وەزیرانی هەڵەیەکی سیاسی گەورەی کرد و بە رۆیشتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ هیچ هۆکارێک ئەمەش کاریگەری نەرێنی بۆ وڵاتەکەی دروست کرد و توشی قەیرانی ئابووری و دورستکردنی گرژییلە وڵاتدا درووستکرد، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و خۆشی بەدەرکردندا لە پۆستەکەی."
لەدوای ساڵی (2010) پارتی کرێکاران دەسەڵاتی لەدەستدا، پارتی پارێزگاکان (14) ساڵ دەسەڵاتی گرتەدەست و لەم ماوەیەدا ئەم پارتە سێ سەرۆکی گۆڕی.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بەرامبەر بە خراپی بەرێوەبردنی دەوڵەت و گرژییەکانی نێوان پارتە سیاسیەکان ئەوەبوو پارتی کرێکاران هیچ بەدیلێکی نەبوو لۆ ئەم دۆخە و لەدوای ئەوەی گۆردۆن براون، وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران نەما و جێرمی کۆربین لە باڵی چەپی پارتەکەی بووە سەرۆکی ئەم پارتە، هەروەها ئەوەی ئەم پارتە نەیدەتوانی باوەر بە دەنگدەرای بکات و بەهێزبێت دەسەڵاتیش بگریتە دەست، لەدوای ئەوەی کۆربینیش سەرۆکایەتی بەجێهێشت، کیر ستارمەر کە پارێزەری پێشووی مافی مرۆڤ بوو و کاریزماش نەبوو توانی پارتی کرێکاران بچەسپێنیت و پەیوەندیەکی باشیشی لەگەڵ خەڵک هەبوو دووبارە ئۆپۆزسیۆن یەکبگرتەوەو لەسەر هێلێکی راستر دورست ببنەوە.
لە ڕاسیدا پارتی کرێکاران دەیتوانی پێنج ساڵ بەرلەئێستا لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوێت، چونکە پارتی پارێزگاکان لەو پەڕی لاوازیدابوو، سەرکردەیەکی گاڵتەجاری وەک بۆریس جۆنسن سەرۆکیان بوو، بەڵام سەرۆکی پارتی کرێکاران متمانەی تەواوی بە دەنگدەران نەدەدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەڵبژاردنی تورکیادا لە ساڵی (2023) خۆی ئامادەکردبوو واز لە ئەکپارتی بهێنێت، بەڵام جەهەپە لەسەرەتا هەڵەیەکی گەورەی کرد لە هەڵبژاردنەکان بەرامبەر ئەردۆغان کەمال کلیچدارئۆغڵوی کاندید کرد، لێرەدا دەنگدەر گوتی باشترە ئەو پێنج ساڵە لەگەڵ ئەردۆغان بەسەر بەرم نەک کلیچدارئۆغڵو، لەنێوان دووخراپەدا بەگوێرەی خۆی کام کەمتر خراپە بۆ خۆی هەڵیبژارد.
لەوماوەیەی تێپەری جەهەپە بە دەنگدەرانی پیشانداوە ئەگەر بێتە سەر دەسەڵات دەتوانێت وڵات زۆر بەباشی بەرێوەببات، جەهەپە ئەمەی لە ڕێگەی بەرێوەبردنی دەسەڵاتی سەرۆکی شارەوانییەکان بە خەڵکی پیشاندا و ئەگەر سەیربکەی ئەستەمە بۆت سەرۆکی شارەوانییەکی جەهەپە بدۆزیەوە کە لە کارەکەی سەرکەوتوونەبێت یاخود شارەکە بە خراپی بەرێوەببات، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و مەنسور یەڤاش توانیان دەسەڵاتی (25) ساڵەی دوو شارە گەورەکەی تورکیا لەژێر دەستی ئەکپارتی دەربێنن سەرکەوتووش بوون بەبێ هیچ کێشەیەک دەتوانن بەرێوەی ببەن بێ ئەوەی دەنگدەران هەست بە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات بکەن.
ئێستا ئەردۆغان لە دوو قۆناغی ژیانی سیاسەتی دایە لە لاوازترین ئاست و بەهێزترین ئاست، چونکە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی (2023) دوژمنە بەهێزەکانیشی بێدەنگ کرد تەنانەت هیچ دوودڵییەک نییە کە سەرۆکێکی شەرعییە بەڵام لاوازە چونکە دەبینین کە ناتوانێت لە ساڵی (2028) خۆی کاندیدکاتەوە.
ئەکپارتی ئەو زانیاریانەی سەرەوە دەزانێت بەڵام نە ئەردۆغان نە پارتەکە ناگەرێن بەدوای کاندیدێکی جیاواز بۆ هەڵبژاردنی ساڵی (2028) چونکە پێیان وایە ئەردۆغان بە ناچاری وادەکات خۆی کاندیدبکاتەوە بە هەموارکردنەوەی دەستوور، بامنیش خێرا ئەمە بڵێم دووبارە کاندیدبوونی ئەردۆغان بەو واتایەدێت کە تەنها شکستی هەڵبژاردنی ئەردۆغان دووپات دەکاتەوە.
پارتی پارێزگاری بەریتانیا لەمەوبەدوا بۆ ئەوەی خۆی رێکبخاتەوە کاتەکی زۆری دەوێت چونکە تووشی شکستێکی گەوەرە مێژووی بووە، هەندێک شارەزایان پێیان وایە لایەنی کەم پێنج ساڵی دەوێت، بارودۆخی بەریتانیا هاوشێوەی وەک بارودۆخی ئیستای ئەکپارتیە بەهەمان شێوە ئەکپارتئ ئەو شکستەی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی تورکیا رووبەڕووی بۆوە و وانە وەرگرتنی لێی دوادەخەنە پاش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، هەروەها ئەم دواخستنەش پێم وایە بەردەوام دەبێت تا دوای هەڵبژاردنی ساڵی (2028) تا ئەوکاتەی شکستەکە بەتەواوی بەریان دەکەوێت.
ئەوەی لەبەرچاوە لەبەریتانیا دەبینین شەپۆڵێکی گۆڕانی سیاسەتی دژە پۆپۆلیستییە و ئەوەی دەبینین هەمان شتە لە تورکیا دا ڕوودەدات، پێم وایە ئەم هەنگاوەیە کە دەبێت لەمەوبەدووا جەهەپە لەبەرچاوی بگرێت تا دەگاتە هەڵبژاردنی ساڵی (2028). د
سەرچاوە: ماڵپەڕی T24
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment