کتێبی شانامەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە کولتوور

نوچه‌نێت

بەرگی یەکەمی کتێبی شانامەی کوردی، نووسینی حەیدەر لوتفی نیا نووسەر و لێکۆڵەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" بڵاوی کردەوە، ئەو کتێبە، لە سێ بەرگدا کۆبووەتەوە و بەرگی یەکەمی کە ٤٧٢ لاپەڕەیە، لەلایەن چاپەمەنیی "بیریار" لە شاری سەقز، چاپ کراوە.

ئەو کتێبە هه‌ندێک چیرۆکی حەماسیی کوردی لە خۆدەگرێت کە ئەو نووسەرە کوردە، ماوەی ٢٠ ساڵ پێوە خەرێک بووە لە کۆکردنەوە بگرە هەتا وتووێژ لەگەڵ خەڵک، ڕاپۆرتی مەیدانی و سەرچاوە مێژووییەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین