بەپرسێکى پێشووى نەتەوەکگرتووەکان ئەمەریکا و بەریتانیا بە کۆمەڵکوژى لە عێراق تۆمەتبار دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى تەمووز/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى کردووە، سەرۆکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشکنینى عێراق بەر لە ئازادکردنى عێراق داوا دەکات هەریەک لە جۆرج بووشى کوڕ و تۆنی بلێر دادگایى بکرێن، کە بە پاساوى هەبوونى چەکى کۆمەڵکوژ لە لایەن رژێمى بەعس بە سەرۆکایەتى سەدام حوسێن.
هانس بلێکس لە بەشێکى قسەکانى دەڵێت، ئیدارەى ئەمەریکا و بەریتانیا تەنیا لەدواى سێ مانگ ئەو دۆسیەیان داخست، ئەوەش بووە هەوڵەکانمانى بۆ لێکۆڵینەوە لە بانگەشەى هەبوونى چەکى کۆمەڵکوژ لەلاین عێراقەوە لاوازکرد.
بلێکس لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویستە جۆرج بووشى کوڕ و تۆنى بلێر بە تاوانى جەنگى عێراق لە (2003) لە دادگاى نێودەوڵەتى لاهاى دادگایى بکرێن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى داواى لە حکومەتى عێراق کرد ئەو داوایە دژ بەو دوو حکومەتەى پێشووى ئەمەریکا و بەریتانیا بەرزبکاتەوە, داواش دەکات ئەو دوو سەرۆکە زیندانى بکرێن.
هانس بلێکس لە (2003) سەرۆکى تیمى پشکنینى سەربەنەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەى چەکى کۆمەڵکوژ لە عێراق.
لە مانگى ئادارى (2003) هاووپەیمانى نێودەوڵەتى بە سەرۆکایەتى ئەمەریکا بە تۆمەتى هەبوونى چەکى کۆمەڵکوژ هێرشى کردە سەر رژێمى بەعس بە سەرۆکایەتى سەدام حوسێن، لە ماوەى (20) کۆتایى بەو رژێمە هێنا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment