سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە پێکاندنی ئامانجەکانمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بنيامين ناتەنیاهۆ, سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هێرشەکانمان تاوەکو کۆتایی بە چەکدارانی حەماس دەهێنین.

ڕۆژی دووشەممە (هەشتی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حەماس پێویستە باکردنی دەستپێکردنەوەی جەنگی تێدا بێت، کۆتایی بە چەکدارنی حەماس دەهێنین".

ئەم گوتانەی ناتانیاهو دوای ئەوە دێت، "حەماس پێشنیارەکەی ئەمەریکای پەسەند کرد بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی قۆناغ بە قۆناغ و پێویستە ئیسرائیل پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە".

چەکدارانی حەماس پێشبینیان دەکرد، کۆتایی بە دوژمنکارییەکان بهێندرێت لە ڕێگەی وتووێژەکانەوە لە قۆناغی یەکەمی شەش هەفتەی ڕێککەوتنەکەدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی غەزە. داوای گەرەنتییەکی نوسراویان لە وڵاتانی نێوەندگیری نێودەوڵەتی دەکرد بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام بێت لە دانوستاندن بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی کاتێک قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها کێشەی بارمتەکان دوای قۆناغی یەکەم چارەسەر بکرێت.

بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، تا ئێستا زیاتر لە (38) هەزار هاووڵاتی کوژراون، نزیکەی (87) هەزار کەسی دیکە برینداربوون لە جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین