یەکەم دیداری بایدن و ستارمەر لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێت ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیداری داهاتووی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، چەند بابەتێک لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هێرشەکانی میلیشیا حوسییەکان لە دەریای سوور تاوتوێ دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (9/تەمموز/2024) دویچەولە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کارین ژان پی-یر، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیداری داهاتووی لەگەڵ کی-یر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، چەند بابەتێک لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هێرشەکانی میلیشیا حوسییەکان لە دەریای سوور تاوتوێ دەکەن. 

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، لە میانی دیدارەکەدا، کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، بایدن "جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە.

هەواڵی دیدار و گفتوگۆی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان بایدن و ستارمەر، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لە دۆخێکدا خرایەڕوو، کە هەندێک پێشبینی دەکەن بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئەتۆمی تاران لە ئارادا بێت.

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، خۆی بە لایەنگری بەرجام (رێککەوتنی ئەتۆمی) راگەیاند؛ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران، وەک راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی خۆی هەڵبژارد بوو.

سەرەڕای ئەمەش، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی دووشەممەی رابردوو، دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ تاران دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی،  رەتکردەوە.

ستارمەر لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا، لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران رەخنەی گرتبوو.

لەگەڵ ئەوەش لە ساڵانی رابردوو، بەردەوام رۆڵی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی لە ناوچەکەدا بە "تێکدەر" ناوبردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین