ناتۆ هاوکاری ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکراى دەکات، ئۆکراینا داواى لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کردووە، سیستەمى مووشەکیى بەرگریی پێشکەوتووترى پێدەن.

ڕۆژی چوارشەممە (10/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پێنج سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ستراتیژی لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ پێشکەشی ئۆکراینا دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەرپەرچی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بدەنەوە".

جۆ بایدن دەڵێت، "پێشینە بۆ ئۆکراینایە لە ڕووی هاوکاری و گەیاندنی چەکی جیاواز بۆیان، ئەم وڵاتە پێش هەموو وڵاتێک پشتیوانییەکانی پێدەگات و بەردەوام دەبین. ئەمەریکا، ئەڵمانیا و ڕۆمانیا هەریەکەیان سیستەمی نوێی پاتریۆت دابین دەکەن، هۆڵەندا و هاوبەشەکانی دیکە پێکهاتە جیاوازەکان دابین دەکەن بۆ توانای کارکردنی پاتریۆتی زیاتر، ئیتاڵیاش سیستەمێکی نوێ پێشکەشی ئەم وڵاتە دەکات".

ڤلادیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پێشتر چەندینجار بە ناتۆی ڕاگەیاند بوو، "کێڤ پێویستی بە حەوت پاتریۆت یان چەکی هاوشێوە هەیە، ڕووسیا زیانی زۆری بە سیستەمی بەرگریى ئەو وڵاتە گەیاندووە".

لە بەرانبەردا ڕووسیا بەردەوام باس لەوە دەکات، "دابینکردنی چەک لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراینا دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان، ناتوانێت ڕێگری لە سوپای ڕووسیا بکرێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە جەنگەکەدا".

دوێنی سێشەممە (نۆی تەمموز/2024) کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە واشنتۆنی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی وڵاتانی ناتۆ بڕیاریان دا هاوکاری ئۆکراینا بکەن و لە داهاتووشدا ئەم پاڵپشتییانە بەردەوام بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین