سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا سەردانی سووریا دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
بورهانتین بولوت، جێگری سەرۆکی جەهەپە سەبارەت بە داواکاری سەردانی سەرۆکی جەهەپە بۆ سووریا رایگەیاند، "ئیدارەی سووریا داواکاری سەردانی ئۆزێلی قبۆڵکردووە و لەمانگی تەمووز دەچێتە شام."
جێگری سەرۆکی جەهەپە باسی هۆکاری سەردانی سەرۆکی جەهەپە بۆ سووریای کردوو گووتی، بەمەبەستی کێشەکانی گەرانەوەی بەنابەرانی سووری و کێشەکانی نێوان رژێم و ئەکپارتی ئۆزێل دەیەوێت بچێتە شام.
بولوت ئاماژەی بەوە کرد. "لەنێوان پارتەکەمان و ئیدارەی سووریا مەبەستی کۆبوونەوەمان یەکلایکردۆیەوە، لەمەوبەدا ئەوەی ماوە لە کوێ و کەی سەردانەکە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن ئێمەوە داواکاری کۆبوونەوە پێشکەش کراوە و لەلایەن دیمەشقەوە وەڵامی ئەرێنیمان وەرگرتووە."
لەلایەکی تر وتەبێژی ئەم پارتە لەوچەند ڕۆژەی رابردوو رایگەیاند، کە سەرۆکی جەهەپە مانگی تەمووز سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆدەبێتەوە، هەروەها گوتی، ئامانجی سەردانییەکە بەرپرسیارەتی هەڵگرتنە و پێمانوایە کێشەکان چارەسەردەکرێت بەرێگەی گفتوگۆکردن لە سەرمێز بەیەکەوە و نامانەوێت تورکیا ببێتە کۆگایەک وەک پەنابەرانی ئەوروپا.
لە ماوەی رابردوو لەنێوان تورکیا و سووریادا لەم دواییانەدا سەرکردەکانی هەردوو وڵات سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان لێدوان دەدەن، هەربەوهۆیەش لەنێوان هەردوو وڵات ئەگەری هەیە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دووبارە دەستپێبکاتەوە.
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی چەهەپە لە یەکی تەمموز لە چاوپێکەوتنێکدا پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان دەڕبری و گوتی، "ئەگەر من لەسەرمێز لەگەڵ ئەسەد دابنیشم دەتوانم رازیبکەم، تەنیا دەبێت ئەردۆغان مەبەستێکی ئەوهای هەبێت."
رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان تونجای بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارت رەخنەی لە سەرۆکی جەهەپە گرت و رایگەیاند، " بەرێز ئۆزێل هەوڵدەدات لەسەر دژایەتی کورد رێککەوتنێک دروستبکات لەنێوان ئەسەد و ئەردۆغان، تۆهەوڵدەدەیت سیاسەتێکی دژە کورد پێکبینیت؟ ئەمە نەبۆ تۆ و نە بۆئێمە و نەبۆ گەلی تورکیا سوودی دەبێت."
بەکرهان راشیگەیاند، کە ئەوەی پێویستە سەرۆکی جەهەپە ئەنجامی بدات ئەوەیە و گوتی، "دەبێت بەرگریی لە سیاسەتی دەرەوە بکەی بۆئەوەی دڵنیابیت کە خەڵکی ڕۆژئاوا و سووریا بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن."
هاوسەرۆکی دەم پارت دووپاتی کردەوە کە ئەوان دژی ئەوەنینە تورکیا لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە، بەڵام دەبێت ئەو کۆبوونەوەی ئەنجامدەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.
هەروەها راشیگەیاند، "ئایا بۆ ئێوە ماوەتەوە نێوەندگیری لەنێوان دوو دوژمنی کوردان بکەی؟ ئەم هەڵوێستە بۆ ئێوە و بۆ جەهەپەش ناگونجێت، ئەگەر نێوەندگیریتان دەوێت دەبێت سیاسەتێکی ئاشتی جێبەجێ بکەی نەک شەڕ لە نێوان ئێران و عێراق و سووریا."
بەکرهان ئەمەشی خستەڕوو، "ئێمە هەرگیز دژی کۆبوونەوەنین لەنێوان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تورکیا لەگەڵ بەشار ئەسەد، بەڵام دەبێت دانوستاندنەکان بە دروستی بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان بێت ئەوکات ئەو نێوەندگیرییە دروستە، هەروەها هەر هەوڵێک و هاوپەیمانییەک بەرامبەر هەستی دژایەتی کورد لەگەڵ ئیدارەی قیمەشق و تاران و بەغدا بەستراوە لێکەوتەی خراپی هەبووە."
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment