هەوڵەکان بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ زیاتر دەبن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

(32) وڵاتی ئەندام لە ناتۆ ڕایانگەیاند، پشتیوانییەکانمان بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمى لە بارەیەوە نەکراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دووپاتی هەموو جۆرە پشتیوانییەکیان بۆ ئۆکراینا کردووەتەوە و دەڵێن، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ، هاوکارییە سەربازییەکانیشمان بۆ ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت".

ئەندامانی ناتۆ بەڵێنیان داوە لە ساڵی داهاتوودا، "بە بەهای (40) ملیار یۆرۆ پاڵپشتی بۆ ئۆکراینا دابین بکەن، فڕۆکەی جەنگی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەهێز بۆ ئەم وڵاتە دابین بکەن".

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "فڕۆکەی جۆری (F16) لە دانیمارک و هۆڵەنداوە بۆ ئۆکراینا دەگوازرێتەوە، ئەمە یەکەم جارە ئەم وڵاتە ئەم جۆرە هاوکارییانەی پێدەگات و لەم نزیکانە هاوکارییە سەربازییەکان دەگەن بە ئۆکراینا".

سەرۆکی ئۆکرانیا بانگهێشتکرا بوو بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، لەگەڵ سەرکردەکانی جیهاندا کۆبووەوەی جیاوازی ئەنجامدا، هەروەها لەگەڵ سیاسەتمەدارانی هەردوو پارتی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان کۆبووەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بیندرا بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی هەردوو پارتەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین