ئێران و عێراق لەبارەی ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین رێککەوتن ئێران

نوچەنێت

وەزیری ناوخۆی ئێران لە دیداری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بە بە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە نێوان دوو وڵاتدا کرد و دەڵێت "کاری پێویست لە رێگەی پەیوەندی ئەلیکترۆنیەوە بۆ زیادکردنی خێرایی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاسپۆرت لە سنوورەکان دابین کراوە".

رۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) هەواڵنێری تەسنیم لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەر سنووریی خەسرەوی لە قەسری شیرین، رایگەیاند: ئەمڕۆ بە پێی راسپاردەی پێشوو، بەرنامەیەکی هاوبەش لەگەڵ شەمەری بۆ سەردانکردنی سنوورەکانی خەسرەوی، مێهران، چەزابە و شەلەمچە هەیە و تاکو کێشە سنوورییەکان دەستنیشان و چارەسەری بکەین.

وەحیدی دەشڵێت، چەند پرسێک لەبارەی سنووری خەسرەوی لەگەڵ لایەنی عێراقی تاوتوێ کران. لە نێوان شتەکانی تردا پاسی ئێرانی لە سەرەتای ڕێگاکەدا بەردەستە بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ تێرمیناڵی سەرنشین و هاوکاری سیستەمی گواستنەوەی عێراق.

وەزیری ناوخۆی ئێران سنوورە دیاریکراوەکانی بۆ رێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعین راگەیاند و دەڵێت: مەرزەکانی خەسرەوی، شەلەمچە، چەزابە، مێهران، باشماخ و تەمرچین(حاجی ئۆمەران) ئامادەن بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، مەرزی سوماریش بۆ گواستنەوەی پێداویستی خزمەتگوزاری دەبێت.

ئەحمەدی بە ئاماژەدان بە هاتوچۆی چوار ملیۆن زیارەتکاری ئەربەعین لە سنوورەکانی ئێرانیان لە ساڵی رابردوو، گوتی: لەو ژمارەیە نزیکەی 500 هەزار کەس سنووری خەسرەوییان هەڵبژاردووە. ژێرخانی ئەم سنوورە بەراورد بە ساڵی رابردوو باشتر بووە.

وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆتاییدا دەڵێت، بەلەبەرچاوگرتنی گەرمی کەشوهەوا پێشبینییەکی دیاریکراومان بۆ ژمارەی زیارەتکاران نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین