ژمارەی دانیشتوانی یەکێتیی ئەوروپا لە بەرز بوونەوەدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی کۆچبەران و زیادبوونی ژمارەی لە دایکبوون بە بەراورد بە ژمارەی مردن، ڕێژەی دانیشتووانی ئەم یەکێتییە لە زیاد بووندایە.

ڕۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، داتا بڵاوکراوەکان لە یەکێتیی ئەوروپا ئەوە ئاشکرا دەکەن، "ئەگەرچی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە (2020) و (2021) ژمارەی دانیشتوان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەوە، بەڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە (447.6) ملیۆن هاووڵاتییەوە بۆ (449.2) ملیۆن هاووڵاتی بەرز بووەتەوە".

لە ئامارەکاندا هاتووە، "بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیاوە، هاووڵاتیانی ئۆکراینی ڕێژەیەکی بەرچاوی کۆچبەرانی یەکێتیی ئەوروپا پێکدەهێنن، هەروەها کۆچبەران لە وڵاتانی جیا جیاوە ڕوو لەم یەکێتییە دەکەن".

چەندین هۆکار هەن بۆ زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەران لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەوانەش، هەژاری، بێکاری، گەڕان بە دوای ژیانێکی باشتر، جەنگ و چەندین هۆکاری تر کە هەموو ئەمانە کاریگەری کردووەتە سەر زیادبوونی ڕێژەی هاووڵاتیان لە یەکێتیی ئەوروپا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین