ئەمەریکا بڕیارى فشار لەسەر عێراق دەکات مامەڵەکانى بە دراوى چینى رابگرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بانکى فیدڕاڵى ئەمەریکى فشارى خستۆتەسەر حکومەتى عێراق بۆ راگرتنى مامەڵەکانى لەگەڵ پەکین بە دراوى ئەو وڵاتە، پەرلەمانتارێکى عێراقیش دەڵیت، ئەمەریکا چەندین بڕیارى سەپاندووە، لە بەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى چین بێ ئاگایى خۆى لەو بڕیارە راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینى (12/ تەمموز/ 2024) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دەرەوەى چین بە رووداوى راگەیاند، چین بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق، هاوکارییەکانی لە بوارەکانی دارایی و بوارەکانی دیکەی نێوان هەردوو وڵاتدا بەهێزتر کردووە، هەروەها بەردەوام پێشکەوتنی نوێی بە هاوبەشی ستراتیژی نێوان چین و عێراقدا بەدەستهێناوە.

سەبارەت بەو هەواڵە موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، زۆر لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەسەپێندرێن..

کازمى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا دادەنرێت، کە رۆژانە سێ ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل دەبێت، ئەو پارەیە بە نەخت نادرێت بە عێراق، بەڵکو حەواڵە دەکرێت لەڕێگەی ئەو حەواڵانەی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ بانکی فیدراڵی دەریان دەکات.

لە ماوەى رابردوو حکومەتى عێراق بڕیارى دا مامەڵەکانى لەگەڵ چین بە دراوى یوانى چینى بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین