ئەردۆغان لە لوتکەی ناتۆ: ناوچەکانمان ڕووبەڕووی ململانێ و مەترسی شەڕ بۆتەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ لە واشنتۆن رایگەیاند، "ئەوانەی وابیردەکەنەوە لە هەرێمەکانمان دەوڵەتێک دروستبکەن ئەوە تەنیا خەیاڵێکە و هەرگیز بەدینایەت."

ئەمرۆ هەینى (12/ تەمموز/ 2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەندامى هاوپەیمانی ناتۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکی وڵاتانی ناتۆ کردوو، لە وتارەکەى تیشکى خستە سەر هەوڵەکانی ئیسرائیل کە دەیەوێت ململانێ لە ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە و گوتی، "ئەگەری هەیە ناوچەکانمان ڕووبەڕووی ململانێکی قوڵتر ببێتەوە و هەتا ئەو ڕادەیەی مەترسی شەڕی لەسەرە." 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، ئەوانەی بیرلەوە دەکەنەوە لە ناوچەکانمان دەوڵەتێک دروستبکەن ئەوە خەیاڵێکی گەورەیە و هەرگیز بەدینایەت. 

سەرۆکى تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، چاوەروانییەکانی تورکیا لە هاوپویمانانی ناتۆ هاوشێوەی تورکیا بەرامبەر بە تیرۆر میکانیزمی ئێمە بەکاربێنن، هەروەها دەمانەوێت خاکی سووریا دووربێت لە چەکدارانی پەکەکە و پەیەدە و هاوشێوەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بەرێوەببردرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین